سەردێر

چۆن رەخنە لە مێردەکەت دەگریت بەبێ ئەوەی زیان بە پەیوەندییەکەتان بگەیەنیت

زۆرجار ڕەخنەیەکمان لە هاوسەرەکەمان هەیە و بۆئەوەی دڵی نەشکێنین یاخود زیان بە پەیوەندیەکەمان نەگەیەنین ناتوانین پێی بڵێین یان ڕاستی پێناڵێن، کە دواتر ئەوەش زیانی هەیە بۆ پەیوەندیەکەتان.

 

زانای دەروونناسی   Marcial Francisco Losada پاش چەندین تاقیکردنەوەی دەروونناسی دەرئەنجامێکی ناوازەی بۆ بەدەست هاتووە، کە خۆی لە دۆزینەوەی ڕێژەی دروست بۆ ڕەخنە و پیاهەڵداندا دەگرێتەوە.

 

دۆخەکە وەک کەشتیەک بهێنە بەرچاوت کە بۆ جوڵانی پێویستی بە چارۆکە و ڕەشەبا هەیە، هاوکات سوکانی کەشتیەکەش بۆ جوڵاندنی، با وا دایبنێین سوکانەکە (رەخنەکانە)، هەرچەندە سوکانەکە گەورە بێت بەڵام گەر کەشتی و چارۆکە و رەشەبا نەبێت ناتوانێت بڕوات، (ئەمانی دیکە پیاهەڵدانە).

هاوکات گەر هەر پیاهەڵدانەکە بێت، کەشتیەکە ناتواندرێت وەک ئەوەی خۆت دەتەوێت ئاڕاستەی بکەیت، بۆیە پێویستت بە ڕەخنەکانیش دەبێت (سوکانی کەشتیەکە).

بەم جۆرە بە ٣ پیاهەڵدان و ١ رەخنە کارەکان بە باشی دەڕوات بەڕێوە

توێژینەوەکە گەیشتووە بەو دەرئەنجامەی بۆئەوەی ڕەخنەکەت بە باشی جێگای خۆی بگرێت پێویستە ٣ پیاهەڵدانت هەبێت بۆ هاوسەرەکەت پاشان یەک ڕەخنە، ڕێژەکە لە نێو هاوڕێ و هاوپیشە و ئەندامانی خێزان گۆرانی بەسەردا دێت و ٧ پیاهەڵدان بە ١ ڕەخنە جێگای خۆی دەگرێت.