سەردێر

چەند زانیاریەکی تەندرووستی کە واتلێدەکات بەڵێت : ئەوە بەڕاستە؟

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی تەندرووستییە کە واتلێدەکات بەڵێت : ئەوە بەڕاستە؟

 

-توێژینەوە زانستیەکان سەلماندویانە کە ژنان پێویستیان بەوەیە ماوەیەکی زیاتر لە پیاوان بخەون تا جەستەیان پشووی تەواو وەربگرێت.

-هەرچەندە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نەخواردنی نانی بەیانی زیانی هەیە بۆ تەندرووستیت، بەڵام لێکۆڵینەوە زانستیەکان ئەوە رەت دەکەنەوە.

-بەپێی توێژینەوەی دەروونی پیاوان پێویستیان بەوە هەیە هەفتەی دوو جار هاوڕێکانیان ببین بۆ ئارامی دەروونی.

-بەپێی توێژینەوەیەک ٢٠٪ی خەڵک کاتێک دکتۆر دەبینێت پەستانی خوێنی بەرز دەبێتەوە بەهۆی ترسیان لە خەستەخانە و نەشتەرگەری.

-گەر ڕۆژانە لانیکەم ٧ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، دەگمەنە توشی قەبزی ببیت و گەر توشبوویت پێویستە پشکنین بکەیت چونکە نائاساییە.

-ئەو کەسانەی کە بەردەوام شوێنێکیان دەجوڵێنن و وەستانیان نییە، زیاتر کێشیان دادەبەزێت و ئەو کارەیان هاوکارە بۆ سوتاندنی کالۆری.