سەردێر

چۆن وادەکەیت لەکاتی گەشت و گەڕاندا ورگت داببەزێت؟

بەوتەی پزیشکانی پسپۆڕی کێش کاتی گەشت و گەڕان دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی کێشت دابەزێنیت و تەنها پێویستت بەوەیە کەمێک سستمی گەشتەکەت بگۆڕیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک لە نمونەکانە:

 

– کەمترین جار ئۆتۆمبێل و هۆکاری گواستنەوە بەکار بهێنە و هەوڵبدە بە پیاسە بچیت بۆ شوێنەکان، هەم شتی زیاتر دەبینیت هەم کێشت دادەبەزێت.

 

– خواردنە دەریایەکان بخۆ کە کالۆری کەمە و بەسوودە

– لەجیاتی کۆلاو سەربەتی پڕ لە شەکر، خواردنەوە سرووشتیەکان بخۆرەوە

– کاتێک دەچیتە کەنار دەریا هەر دامەنیشە و وەرزشبکە و بجوڵێ

– ڕۆژانە هەوڵبدە ٢٠ خولەکێک لە هۆتێلەکەت یان کەنار دەریا مەلە بکەیت

 

– کاتێک لە ناو ئاوەکەشدایت با جەستەت بجوڵێت  و وەرزش بکە