سەردێر

چەند پرسیارێک کە گرنگە پێش هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەتی بکەیت، بۆ ئەوەی لە ناخەوە بیناسیت!

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکە کە   گرنگە پێش هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەتی بکەیت، بۆ ئەوەی لە ناخەوە بیناسیت:

 

– پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت چۆنە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەت بۆ دەردەخات کە ئەو کەسە تاچەند کەسێکی وابەستەیە بە پەیوەندیەوە و بنەمای خێزانی لا گرنگە و کەسێکی بەسۆزە.

 

– زیاتر شانازی بە چیەوە دەکەیت؟

ئەم پرسیارە گرنگیەکەی لەوەدایە بۆت دەردەکەوێت کە لای بەرامبەرەکەت چی گرنگە و ئامانج و مەبەستی لە ژیاندا چییە.

 

– خراپترین یادگاری ژیانت چییە؟

هەموومان بە ئاسانی یادگاریە خۆشەکان باسدەکەین، بەڵام بە دەگمەن یادگاریە خراپەکان باس دەکەین، کاتێک بابەتە ناخۆش و خەفەتاویەکانت بۆ باسدەکات، بە ئاسانی دەتوانیت دەرگای دڵی بکەیتەوە.

 

– گەر بتەوێت یەک شت لە خۆتدا بگۆڕیت ئەو شتە چی دەبێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەت بۆ ئاشکرا دەکات کە ئایا بەرامبەرەکەت کەموکورتیەکانی خۆی دەبینێت یاخود نا؟ پاشان دەیەوێت بیانگۆڕێت یان نا؟

 

– گرنگترین ئەو ٥ شتە چییە کە زۆر سوپاسگوزایت کە  لەژیاندا هەتە؟

وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەولەویەتی شتەکانت لە ژیانی بەرامبەرەکەت بۆ دەردەخات.