سەردێر

٥ یاسای دەروونی گەر لێی لانەدەیت ژیانت زۆر گەشاوە دەبێت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک یاسایی دەروونییە کە زۆر گرنگە لە ژیانتدا کاری پێبکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت باشتر لەگەڵ دەوروبەر مامەڵەبکەیت و خۆشت بەرەو پێش بەریت:

 

– یاسای ئاوێنەکە

هەموو ئەو کەسانەی لە دەوروبەرتن لە هاوسەر و خزم و هاوڕێ وەک ئاوێنەیەک وان کە دەتوانیت خۆتی تێداببینیتەوە، گەر ئەوان بە باشی مامەڵەت لەگەڵ بکەن هێمای ئەوەیە تۆش باشی لەگەڵیان و پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە.

 

– یاسای هێزی هەڵبژاردن

بڕیاری هەڵبژاردنەکانت زۆر شت لە ژیانت دەگۆڕێت، کێ هەڵدەبژێریت بۆ هاوڕێیەتی؟ کێ هەڵدەبژێریت بۆ هاوسەر و هاودەم؟ چۆن هەڵبژاردەنکانت دەگۆڕیت؟ هەموو ئەمانە بڕیارێکی سادەن بەڵام کاریگەری زۆر گەورەیان لەسەر ژیانت هەیە.

 

 

– یاسایی بەخشین

تۆ قەرزاری هیچ کەسێک نیت، بەڵام دەتوانیت بەبێ ئەوەش کاری باشە بۆ خەڵک بکەیت و چاوەڕوانی ئەوەشیان لێنەکەیت کە بۆت بکەنەوە، ئەمەش لە داهاتودا دەتکاتە کەسە باشەکە، بەڵام بەو مانایە نایەت نەزایت وشەی (نەخێر) چییە و بەکاربهێندرێیت.

 

 

– یاسای دەمی ئێستا

زۆر گرنگە لە ئێستادا بژیت، ئەوەیی لە ڕابردوو چۆن بووە و چی ڕوویداوە نەکەیتە کێشە بۆ ئێستا، یان خەمی داهاتوو واتلێنەکات بێهیوا ببیت و لە هەوڵدان بەردەوام نەبیت.

 

– یاسای گەشبینی

ئەو شتە جوانانە پشتگوێ مەخە کە لە دەوروبەرتە، چێژ لەژیان ببینە و گەشبین بە، چالاک و بەرهەمهێن بە لەژیاندا و هەمیشە بە هیوا و گەشبینیەوە بژی.