سەردێر

چەند کارێک بە هیچ جۆرێک لە کاتی بڕانی کارەبادا ئەنجامی مەدە

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە کردارێکن کە باشترە نەکرێن لە کاتی بڕانی کارەبا چونکە خۆت دەخەیتە مەترسیەوە:

 

-داگیرساندنی مۆم

لەکاتی بڕانی کارەبا یەکەم کردارت لەوانەیە داگیرساندنی مۆم بێت بەڵام مۆم زۆر بە ئاسانی ئەتوێتەوە و دەبێتە هۆی دروست کردنی کێشە، دەتوانی لەجێگەی مۆم فانۆسی کارەبای بەکاربهێنیت.

 

-زۆر بەکارهێنانی مۆبایل تا وزەی تیانامێنێت 

کاتیک کارەبانیە و ناتوانی سەیری تەلەفیزیۆن بکەیت ناچار مۆبایلەکەت بۆیاری کردن بەکاردەهێنیت بەڵام دەبێت ئاگاداربیت هەموو وزەی مۆبایلەکەت بەفیڕۆنەیەیت بۆ ئەوەی لە حاڵەتی نەخوازراودا بتوانیت پەیوەندی بکەیت.

 

-کردنەوەی بەفرگر

لەکاتی نەمانی کارەبادا بەفرگر تاکە شوێنە کەبتوانێت خۆراکەکان بە ساردی بهێڵێتەوە بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر دەرگای بەفرگرەکە چەند جارێک نەکرێتەوە.

 

-گوێنەدان بە یاسای هاتوچۆ

ئەگەر لەدەرەوەبویت و ترافیک ئیشی نەکرد دەبێت چاوەڕێکەی تا ئەو کەسانەی کە پێش تۆ لەوێبوون بڕۆن.

 

-بەکارهێنانی لایتی کۆن

لایتی کۆن بێجگە لە کزیەکەی مەترسی هاتنەدەرەوەی ترشەکەی هەیە بۆیە هەوڵبدە ئەو لایتانە بەکاربهێنیت کە بەدەست بارگاوی دەکرێن.