سەردێر

شەش دەستەواژە کە نابێت بە ژنی دووگیانی بڵێیت چونکە زۆر خەفەتی پێدەخوات!

ئەمەی خوارەوە شەش دەستەواژەیە کە نابێت بە ژنی دووگیانی بڵێیت چونکە زۆر خەفەتی پێدەخوات:

 

– پێویستناکات هەموو کات پێی بڵێت کە پێویستە چی نەخوات و چی نەکات، چونک ژنانی ئێستا خۆیان زانیاری لە پزیشکەکانیان وەردەگرن

– نابێت پێیبڵێت خۆ ئەو نەخۆش نییە و تەنها دووگیانە و پێویستە وەک خانمێکی ئاسایی هەڵسوکەت بکات، چونکە دووگیانی کاریگەری زۆرە لەسەر خانمان.

– نابێت پێی بڵێت بۆ ئەوەندە سکت گەورەیە؟ چونکە واهەستدەکات کە دووگیانیەکەی ئاسایی نییە و ترسی بۆ درووست دەبێت.

– یان پێی بڵێیت من کە دووگیان بووم سکم ئاوا نەبوو، یان هەرشتێکی دیکە لەو جۆرە کە قەلەق و ڕاڕای بکات.

– جگە لەوەی پێویستناکات لەخۆوە خۆت وەک شارەزایەک دەربخەیت و ڕەگەزی منداڵەکە دیاری بکەیت.

– دەستەواژە و پرسیارە بێزارکەرەکان پاش دووگیانیش تەواو نابن، بەڵام هەوڵبدە تۆ لەوانە نەبیت کە ئەو پرسیارانە دەکەیت.