سەردێر

٧ تاکتیکی ئاسان بۆ ئەوەی لەکاتی قسەکردندا وا لەبەرامبەرەکەت بکەیت سەرسامبێت پێت

ئەمەی خوارەوە ٧ تاکتیکی ئاسانە بۆ ئەوەی لەکاتی قسەکردندا وا لەبەرامبەرەکەت بکەیت سەرسامبێت پێت:

 

-بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی سەرەتایی و کردنەوەی قسە لەگەڵ کەسێکدا هەوڵبدە باس لە شتەکانی دەوروبەرت بکەیت، بۆنمونە : هێی چۆنیت؟ ئەم کتێبەت خوێندۆتەوە؟ خۆش دیارە!

-هەوڵبدە وا لە ئەو کەسە بکەیت ئاسوودەبێت لەگەڵتدا و شەرم نەکات.

-پەلە مەکە لە پرسیارکردن لەسەر ژیانی تایبەت و پرسیارە شەخسیەکان و هەڵی بگرە بۆ کاتێک کە زیاتر دەکرێنەوە.

-گرنگی بە وردەکاریەکان بدە و هەوڵبدە تێنەپەڕێت بەسەرتدا بۆ ئەوەی بەرامبەر هەستبکات کە گرنگی پێدەدەیت.

– نوکتە و گاڵتەوگەپ وەک ئامڕازێک بەکاربهێنە بۆ کرانەوەی گفتوگۆکەتان.

– دەتوانیت داوای هاوکاریەکی بچوکی لێبکەیت، بۆنمونە قەڵەمێک، ئەمە وادەکات نزیکبونەوەی زیاتر لە نێوانتاندا درووستبێت.

– دواتریش بۆ ئەوەی گفتوگۆکەتان بەردەوام بێت و لەپەیوەندیدا بمێنن، داوای ژمارە مۆبایل یان ئەکاونتی سۆشیال میدیای لێبکە.