سەردێر

به‌ر له‌ خه‌وتن هیچكات به‌لای ئه‌م 7 خاڵه‌دا مه‌چۆ

بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وێكی ئاسوده‌و ته‌ندروستت هه‌بێت كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ لێی دوربكه‌ویته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ته‌ندروستیت ده‌بێت، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ گرنگترینیانه‌:

 

-له‌ ته‌كنه‌لۆژیا دوربكه‌وه‌ره‌وه‌: به‌ر له‌ خه‌وتن واز له‌ كۆمپیته‌ر و مۆبایله‌كه‌شت بهێنه‌، چونكه‌ به‌كارهێنانی ده‌بێته‌ هۆی رێگریكردن له پشوودانی مێشكت.

-به‌ ڕاوێژی پزیشك نه‌بێت ده‌رمانی خه‌وتن مه‌خۆ: به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌بێ ڕاوێژی پزیشك زیانی زۆر له‌ سوده‌كه‌ی زیاتره‌.

-له‌ سه‌ر جێگه‌كه‌ت كار مه‌كه‌: گه‌ر كه‌مێك كارت ماوه‌ و ده‌شته‌وێت بخه‌ویت، له‌ نێوان خه‌و كاره‌كه‌ یه‌كیان هه‌ڵبژێره‌، چونكه‌ جه‌سته‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕادێت كه‌ ئه‌و شوێنه‌ بۆ كاره‌و ناتوانیت پشووی ته‌واوه‌تی تێدا وه‌ربگریت.

-له‌ ئێواراندا قاوه‌ مه‌خۆ: پێوسته‌ 6 كاتژمێر به‌ر له‌ خه‌وتن قاوه‌ بخۆیت، چونكه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

 

-خواردنی چه‌ور: هه‌وڵبده‌ ئێواران به‌هیچ جۆرێك خواردنی چه‌ور نه‌خۆیت، چونكه‌ جه‌سته كاتێكی زیاتری بۆ هه‌رسكردنی ده‌وێت، بۆیه‌ باشتره‌ ئه‌و خواردنانه‌ نیوه‌ڕوان بخۆیت.

-شه‌وان وه‌رزش مه‌كه‌: وه‌رزشی شه‌وانه‌ ده‌بێته‌ هۆی دره‌نگخستنی پێوستی جه‌سته‌ت به‌ خه‌وتن كه‌ ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌ خه‌وتندا پشووی ته‌واوه‌تی وه‌رنه‌گریت.

-مادده‌ كحولیه‌كان: هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌نگه‌ خواردنه‌وه‌ی مادده‌ كحولیه‌كان واتلێبكات كه‌ زووتر بخه‌ویت، به‌ڵام هیچكات جه‌سته‌ت پشوو وه‌رناگرێت.