سەردێر

پێنج هۆکار بۆ ئەوەی کە قاچێکت لە قاچەکەی دیکەت کورتتر بێت

ئەمەی خوارەوە پێنج هۆکارە بۆ ئەوەی کە قاچێکت لە قاچەکەی دیکەت کورتتر بێت:

 

-زیان گەیشتن بە ئێسک

شکانی قاچ لەوانەیە ببێتە هۆی وەستانی گەشەی ئێسکەکە بەتایبەتی ئەگەر لە چەند شوێنێکەوە شکابێت یان ماسولکەکان زیانیان پێگەشتبێت.

 

-زۆر بەکارهێنانی قۆڵ

کاتێک وەرزشدەکەیت قۆڵەکانت زۆر بەکاردەهێنیت و فشارێکی بەردەوام دەخەیتە سەریان ،ئەوەت لەبیربێت کە وەرزش خراپ بەڵام نابێت بۆماوەیەکی زۆر هەمان جۆر وەرزش بکەیت.

 

-کەوتن

بەگشتی ڕووداوەکانی وەکو کەوتن و بەرکەوتن دەتوانن زیان بەئێسک بگەیەنن بە چەند ڕێگایەکی جیاواز و زیان بە بەشی گەشەی ئێسک بگەیەنن لە منداڵدا. ڕووداوەکان هەروەها دەتوانن دڕکەپەتک بریندار بکەن کە دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی ئێسک.

 

-خراپ وەستانی باری لەش

خراپ وەستان و دانیشتن دەبێتە هۆی پشتە گێڕی کە وادەکات درێژی قاچەکانت جیاوازبن بەڵام زیانت پێناگەیەنێت و شێوەی ئێسک تێکنادات و بە کۆمەڵە وەرزشێک بەتەواوی چاک دەبێتەوە.

 

-نەخۆشی 

زۆر نەخۆشی هەن کە کاردەکەنە سەر گەشەی ئێسک وەک لوو کە دەتوانێت لەسەر ئێسک و کڕکڕاگەی بەشی گەشە دروست ببێت و زیان بە ئێسک بگەیەنێت،هەروەها نەخۆشیەکانی دەماریش دەتوانن ببنەهۆی وەستاندنی گەشەی ئێسک.