سەردێر

هەر زانیت فشاری خوێنت بەرزە، بەیەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەری بکە

بەرزی فشاری خوێن یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە زۆر کەس لە تەمەنە جیاوازەکان پێوەی دەناڵێنن، هۆکاری بەرزی فشاری خوێن زۆر ڕۆشتنی خوێنە لە دڵەوە بۆ لولەکانی خوێن و گرفتی تەندروستی بۆ کەسی توشبوو دروست دەکات. گەر دەتەوێ چارەسەری ئەم نەخۆشیە بزانی تەماشای ئەم ڕێگایانەی خوارەوە بکە:

-یەکێک لە باشترین ڕێگاکانی دابەزینی فشاری خوێن پشوودانە، توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بە لایەنی کەمەوە ١٠ خولەک هەناسەدانی قوڵ ڕێگایەکی باشە بۆ کەمکردنەوەی لێدانی دڵ و لە ئەنجامدا دابەزاندنی فشاری خوێن.

-دووربکەوە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی ماددەی کافایینی تێدایە وەک چا و نیسکافە چونکە کافایین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

-هەوڵبدە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆی کە فایبەریان تێدایە چونکە هەرسکردنیان ئاسانە و دەبێتە هۆی زوو دابەزینی کێشی لەشت کە ئەمەس وا دەکات فشاری خوێنت دابەزێ.

-وازهێنان لە کێشانی جگەرە خێراترین ڕێگایە بۆ دابەزاندنی فشاری خووێن