سەردێر

چەند مەرجێکی قورس کە پێویستە لەو کچانەدا هەبێت کە لە ناو فڕۆکەدا کاردەکەن

ئەو کچانەی لەسەر فڕۆکەکان کار دەکەن موچەیەکی باشیان هەیە و وڵاتانێکی زۆر دەگەڕێن، بەڵام کارەکەیان هێندە ئاسان نییە و هەموو کچێک ناتوانێت بەو تاقیکردنەوانەدا تێپەڕێت کە ئەوان ئەنجامی دەدەن، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-پێویستە توانایەکی باشی مەلەوانیان هەبێت و بتوانن بۆ ماوەی ٥٠ مەتر مەلە بکەن.

-ستایلی قژیان بۆ دیاری دەکرێت و ناتوانن زۆر قژیان درێژ بکەنەوە.

-ناتوانن لە شوێنی دیاری جەستەیاندا تاتۆ یان سمین دابنێن.

-دەبێت شارەزاییان لە فریاگوزاریدا هەبێت لەو ناوچانەی کە ئاوەدانی نییە.

-دەبێت ڕاهێنان بکەن بۆ هەڵگرتنی شتی قورس تا ١٠ کیلۆ.

-نابێت هێما و خاڵی دیار لەسەر ڕوخساریان هەبێت.

-ناتوانن نینۆکیان درێژ بکەنەوە.

-لە سەرەتای وەرگرتنیان تا ئەو کاتەی ئەزمونی تەواو پەیدا دەکەن، هاوسەرگیریان لێقەدەغە کراوە.

-نابێت باڵایان لە ١٦٠ سم کەمتر بێت.

-گرنگی بە کێش و سایزی کەمەریشیان دەدرێت، پێویستە کێشیان هاوسەنگ بێت لەگەڵ باڵایان و کەمەریان سایزی ١٠٠ سم بێت.

-نابێت ناوچە دیارەکانی جەستەیان و لوت و بنباڵیان مووی پێوە بێت.

-سەرجەمیان ڕاهێنانی کۆنفۆ یان هونەری بەرگری دەکەن بۆ کاتی پێویست لە نێو فڕۆکەدا.

-گرنگە کە خاوەنی قاچێکی جوان و ڕێک بن و ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر وەستان بە ڕێکی