سەردێر

چەند چارەسەرێکی خێرا و بە دەستوبرد بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان

زۆرجار لەناکاو ئازاری ددانەکان بێزارمان دەکات و دەستیشمان ناگات بە دکتۆری ددان، بەڵام پێویست ناکات ڕاڕابیت، ئێمە چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرامان بۆ ئامادەکردوون:

 

– چەند دڵۆپێک لە زەیتی مێخەک بکەرە سەر لۆکەیەک و بیدە لە ئەو ددانەی ئازاری هەیە، بۆ ئەوەی ئازارەکە لاببات.

– کیسی چای نەعنا بە ساردی یان بە گەرمی بخەرە سەر ددانەکە

 

– دەتوانیت پارچەیەک سەهۆڵ بکەیتە پەڕۆیەکەوە و بیکەیتە سەر شوێنی ئازارەکە

ill woman with toothache lying in bed

 

– تەڕەتیزە یەکێکی دیکەیە لە ئازار شکێنەکان، ٤ دڵۆپ زەیتی تەڕەتیزە لەگەڵ ٢ دڵۆپ ئاو بخەکە سەر لۆکەیەک و بۆماوەی ١٠ خولەک بیکەرە سەر ددانەکە.

– سیر یەکێکە لە چارەسەرە خێرا و باشەکان، پارچەیەک سیر بکەرە دەمتەوە و لەو بەشەی کە ئازاری هەیە بیجوو