سەردێر

٨ نیشانە کە دەری دەخات پۆتاسیۆم لە جەستەدا کەمە

پۆتاسیۆم یەکێکە لە کانزا گرنگەکانی لەش کە فشاری خوێن رێکدەخات ویارمەتی هاوسەنگ کردنی ئاوی لەش و هەرسکردنی پرۆتین و کاربۆهیدرات دەدات ، کەمی پۆتاسیۆم لە لەشدا چەند هۆکارێکی هەیە لەوانە نەخۆشی شەکرە و ڕشانەوە و زۆر ئارەق کردنەوە.ئەمانەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی کەمی پۆتاسیۆمە :

-گرژبوونی بەردەوامی قاچ و دەست
-بێ هێز بوونی ماسولکەکان
– هەست کردن بەشەکەتی
-سڕبوونی پەنجەکان و دەست و قاچ
-توشبون بە دڵە کوتێ
-خەمۆکی و بێزاری بەردەوام
-قەبزبوون
-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن