سەردێر

سێ تاکتیکی کاریگەر بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی خەوت لێبکەوێت

ئەمەی خوارەوە سێ تاکتیکی کاریگەرە بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی خەوت لێبکەوێت:

 

-شێوەی سەربازی

 

-بچۆ سەر جێگەکەت و سەرەتا هەندێك راهێنان بۆ خاوكردنەوەی ماسولكەكانی دەمو چاو بكە، وەك پێكەنین .

-دواتر خاوكردنەوە و درێژكردنی هەردوو دەستە بۆ خوارەوە .

-هەناسەیەكی قووڵ هەڵبكێشە و بەردەوام بە لەوەی بیر و هۆشت لای خاوكردنەوەی ماسولكەی قاچت بێت كاتێك پاڵدەكەوی.

-هەوڵ بدە بۆماوەی ١٠ چركە بیر لەهیچ مەكەرەوە ، تا هەستدەكەیت هەموو جەستەت چووەتە قۆناغی خاوبوونەوە.

-دواتر دەبێت هەوڵ بدەی تەنیا بیر لە دوو حاڵەت بكەیتەوە ، یەكەمیان وابیربكەیەوە تۆ لەناو بەلەمێكدایت و لەناوەراستی دەریاچەیەكدایە و سەیری ئاسمان دەكەی ، دووەمیان وابزانی وەك ئەوەی لەناو جۆلانەیەكدایت و بەهێواشی رادەژێنرێی.

 

شێوەی ٤+٧+٨

-بۆ ٤ چركە تەنها لەڕێی لوتتەوە هەناسەی قوڵ هەڵبمژە بۆ سیەکانت.

-دواتر بۆ ماوەی ٧ چركە هەناسە مەدە لوت و دەمت بگرە.

-پاشان شێوەی هەناسەدانەکە بگۆڕە و ئەمجارە بۆ ماوەی ٨ چركە تەنها لەڕێی دەمتەوە هەناسە بدە.

-ئێستا چەند جارێك ئەم كارانە دوبارە بكەرەوە هەتا ئەو كاتەی  بەبێ ئەوەی بەخۆت بزانیت خەوت لێکەوتووە.

هەوڵبدە نەخەویت

ئەم جۆرەیان بە Paradoxical Intention for Insomnia ناودەبرێت و تاکتیکەکە ئەوەیە کە بە مێشکت دەڵێیت ناتەوێت بخەویت و دەتەوێت لەسەر جێگاکە بمێنیتەوە، بەو جۆرە دەرونت ئارام دەبێتەوە و ترست لەوە نامێنێت خەوت لێنەکەوێت، هەر بۆیە بەبێ ئەوەی ئاگات لە خۆت بێت دەچیتە قوڵایی خەوەوە.

زانیاری تەندرووستی

خەوزڕان و نەخەوتن زیانی زۆری تەندرووستی هەیە بەتایبەت بۆ دڵ و خوێنبەرەکان و لەکاتی ئەو کێشەیەدا پێویستە هەوڵبدەیت چارەسەری بکەیت.