سەردێر

سێ هۆكار بۆئەوەی چای ڕەش بگۆڕیت بە چای سەوز

چای سەوز بڕێكی زۆر مادەی دژە ئۆكسان و ڤیتامینی تێدایە، وادەكات تەمەن درێژبێت و لە ژمارەیەك كێشەی تەندروستی پارێزراو بین، ئەمەی خوارەوە  سێ سودی سەرسوڕهێنەری چای سەوزە کە وادەکات چای ڕەش بگۆڕیت بە چای سەوز:

 

-بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت

بەهۆی ئەوەی مادەی دژە بەكتریای تێدایە لە تێكچونی ددانەكان و پوك دەمانپرێزێت و ناهێڵێت بۆنی دەم ناخۆش ببێت.

 

-بڕێكی زۆر دژە ئۆكسانی تێدایە

-بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر جۆرەكانی دژەئۆكسانی تێدایە چای سەوز ڕێگری لە پیربون و توش بون بە شێرپەنجە دەگرێت.

 

-ڕێژەیەكی كەم كافاینی تێدایە

-برێكی زۆر كەمتر مادەی كافاینی تێدایە لەچاو قاوە و مادەی “تیاتین”ی تیدایە وادەكات مێشك ئارابێتەوە و وردبینی زیاد بكات.