سەردێر

چەند ڕاهێنانێک لەسەر کورسیەوە کە بۆ سوتاندنی چەوری ورگ زۆر باشە

گەر لەسەر کار یان لە ماڵەوە بواری وەرزشت نییە، ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی بەسودە بۆ نەهێشتنی ورگ کە دەتوانیت لەسەر کورسیەکەی خۆتەوە ئەنجامی بدەیت.

 

-پشتت ڕێک ڕابگرە با نەیدات لە کورسیەکە، هەرجارەو ڕانێکت بهێنە بۆ لای سنگت و بە دەستت بیگرە، وەک لە وێنەکەدا دیارە، ٢٠ تا ٣٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

-قاچەکانت بەیەکەوە بنوسێنە و پشتت با ڕێک بێت، دواتر بەیەکەوە قاچەکانت بەرز بکەرەوە، وەک لە وێنەکەدا دیارە، ١٠ تا ٢٠ جار.

-ئەمجارەش بە هەمان شێوە قاچەکانت بەرز بکەرەوە، بەڵام هەرجارە و سەر و جەستەت بە لایەکدا بسوڕێنە، وەک لە وێنەکەدا دیارە، ١٠ تا ٢٠ جار.

-لەسەر کورسیەکەت قاچەکانت بڵاو بکەرەوە و دواتر بنوشتێرەوە و هەرجارە و دەست لە قاجێکت بدە، دەستی ڕاست بۆ قاچی چەپ و دەستی  چەپ بۆ قاچی ڕاست، وەک لە وێنەکەدا دیارە، ٢٠ تا ٣٠ جار.

-دەستت بکەرە پشتی سەرت و هەرجارە و ئەژنۆیەکت بۆلای سنگت بەرز بکەرەوە و سنگیشتی بۆ بەرە، وەک لە وێنەکەدا دیارە، هەر لایە و ١٥ جار.