سەردێر

چۆن دەزانیت چی پێوەی داویت؟ ئایە مەترسیدارە یاخود نا؟

زۆرێکمان بەتایبەت لە وەرزی بەهار و هاویندا لە لایەن مێروەکانەوە پێوەمان دراوە، جۆری پێوەدانەکەش بەپێی مێروەکە دەگۆڕێت، ئەمەی خوارەوە ڕێبەرێکە بۆئەوەی لەمەودوا بیناسیتەوە  و بزانیت کێ بوو پێوەی دایت:

 

-زەردەواڵە

-شوێنی پێوەدانەکە سوردەبێتەوە و ناوچەی دەوروبەری دەئاوسێنێت، ئازارێکی زۆری هەیە، گەر لەپاش پێوەدانەکە گوێچکە و چاوت شین بویەوە و کێشەی هەناسەدانت بۆ دروستبوو، پێویستە بچیتە لای پزیشک.

 

-هەنگ

-شوێنی پێوەدانەکە دەئاوسێت و سوردەبێتەوە، سەرەتا ئازارێکی تیژی هەیە، دواتر دەستدەکات بە خوروو، لەکاتی پێوەدانەکە پێویستە چزوەکەی دەربهێنیت چونکە تێیدا بەجێدەمێنێت، هەندێک کەس حەساسیەتی بە پێوەدانەکە هەیە و توشی هەناسەبڕکێ دەبێت، پێویستە سەردانی پزیشک بکات.

 

-زەردەزیڕە

-پێوەدانی زەردەزیڕە وەک پێوەدانی هەنگ وایە، سەرەتا ئازارێکی تیژی هەیە، دواتر دەستدەکات بە خوروو، پاشان هەست بە سوتانەوە دەکەیت، بەڵام زەردەزیڕە توانای ئەوەی هەیە چەندجارێک پێوە بدات.

 

-مێشوولە

-هەڵئاوسانێکی سوری بچوک دروستدەکات، مێشولە لەو ناوچانە پێوە دەدات کە پێستەکەی تەنکە و ئاسان دەگات بە خوێنەکە، کاتێک پێوە دەدەن لیکێکی تایبەت بە خۆیان دەکەنە پێستەکەتەوە، ئەوەش وادەکات خوروی هەبێت.

 

-قیژنە

-دەتوانێت بۆماوەیەکی زۆر بە پێوستەوە بمێنێتەوە و خوێن هەڵبمژێت، دواتر ئەو ناوچەیە سوردەکاتەوە، گەر سوربونەوەکە ماوەیەکی زۆر مایەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.