سەردێر

چەند هەڵسوکەوتێکی بێزارکەر کە نابێت تۆ لەو کەسانەبیت کە ئەنجامی دەدەیت!

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵسوکەوتێکی بێزارکەرە کە نابێت تۆ لەو کەسانەبیت کە ئەنجامی دەدەیت:

-لە کاتی ژماردنی پارە تەڕکردنی دەستت بە تف یەکێکە لە خووە بێزارکەرەکان

– کاتێک هاوڕێکەت مۆبایلەکەت پێدەدات تەماشای وێنەیەک بکەیت، بەڵام تۆ دەچیت تەماشای وێنەکانی دیکەش دەکەیت

-نزیکبونەوە و دەستلێدان لە کەسانی دیکە لە نێو پاس و شوێنی گشتیدا

– لەبەرکردنی جلوبەرگ یان کەرەستەی جیاواز و سەیر و سەمەرە بە جۆرێک کە کەسانی دیکە بێزار بکات

 

– دانەخستنی دەرگای تەوالێت یەکێکە لە خوە هەرە بێزارکەرەکان

– چاوبڕینە چاوی کەسێک لەکاتی قسەکردن بە جۆرێک کە چاوی لەسەر لانەبەیت

– ئەو ژنەی کوڕەکەی دەبات بۆ ژووری خۆگۆڕینی ژنان.

– یاریکردن بە قەڵەم و دەنگ درووستکردن پێی

-یاخود کێشان بە مێزدا لە شوێنی گشتی