سەردێر

٦ ساڵ لە فرۆشگای جلوبەرگدا کارم دەکرد، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێک بوو کە بۆ ڕاکێشانی کڕیار بەکارمان دەهێنا

Sophia Jones  کارمەندێکی فرۆشتنی جلوبەرگ بووە و وەک خۆی دەڵێت ٦ ساڵ لە فرۆشگای جلوبەرگدا کاری کردووە، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێک بوو کە بۆ ڕاکێشانی کڕیار بەکارمان دەهێنا:

 

-بە لۆگۆی گەورە نووسینی (داشکاندن) هەڵدەواسن، بۆ ئەوەی واهەستبکەیت داشکاندنەکە کاتییە و پێویستە خێرا بچیت بیکڕیت.

– لەسەر دیزاینی براندە بەناوبانگەکان جلوبەرگی خۆیان دیزاین دەکەن، بۆ ئەوەی واتلێبکەن کە هەستبکەیت دیزاینی براندە بەناوبانگەکانت بە هەرزانتر دەستکەوتووە و بیکڕیت.

-جلوبەرگ و ئێکسسواراتەکان بەیەکەوە دادەنێن بۆ ئەوەی کە پارچەیەک قوماشت کڕی شتی دیکەشی لەگەڵدا بکڕیت

-دیزاینی هۆڵ و شوێنەکان وا دادەنێن کە نەتوانیت بە خێرایی پێیدا تێپەڕببیت، بۆ ئەوەی زیاتر تەماشای شتەکان بکەیت.

– موزیک و بۆنی خۆشی تایبەت لە هۆڵەکەدا دادەنێن، بۆ ئەوەی ئاسودەبیت و زیاتر بمێنیتەوە.