سەردێر

٥ زانیاری لەسەر زیپکەکانت کە بە هەڵە پێیان وتویت

بەهۆی ئەوەی گەنجان ترسیان لە زیپکە هەیە هەر بۆیە پرسیاری لەبارەوە دەکەن و زۆرجار زانیاری هەڵەیان پیدەدرێت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو زانیاریە هەڵانەی لە بارەی زیپکەوە پێتدراوە:

 

-خواردن کاریگەری نییە

-ئەوە راستنیە، چونکە ستایلی خواردنت کاریگەری زۆرە لەسەر زیپکە، ئەو خواردنانەی شەکریان زۆر تێدایە دەبنە هۆی زیادبونی زیپکە، هێلکە و قارچک و گۆشت و خواردنە دەریاییەکان بۆ پێست و بەرنگاری زیپکە بەسودە.

 

-جگەرە کێشان زیپکە کەمدەکاتەوە

-بەهۆی ئەوەی جگەرە پێست وشکدەکاتەوە و چالاکی کەمدەکاتەوە، وا هەستدەکەیت کە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی زیپکە، بەڵام ئەوە زیانەکەی زیاتر و باشترە لە جگەرە کێشان دوربکەویتەوە.

 

-سترێس زیپکە دروستدەکات

-ئەمەش ڕاست نییە، چونکە سترێس تەنها دەبیتە هۆی زیاتر مانەوەی ئەو زیپکانەی کە پێشتر دروستبوون، نەک ئەوەی خۆی ببێتە هۆی زیپکە.

 

-مەعجونی ددان بۆ لابردنی زیپکە باشە

-ئەمەش هەڵەیە، چونکە مەعجونەکە تەنها لە دیوی دەرەوە وشکی دەکاتەوە و لە ناو پێستەکە هیچ کاریگەری نییە.

 

-دەتوانیت زیپکە بتەقێنیت

-ئەمەش هەڵەیەکی گەورەی تەندروستیە، گەر ویستت زیپکە لابدەیت هەوڵبدە بە دەزوییەکی ددان ئەو کارە بکەیت و پەستان نەخەیتە سەر ناوەوە.