سەردێر

کۆمەڵێک لە بەناوبانگترین شێوازەکانی پلاک لە جیهان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە بەناوبانگترین شێوازەکانی پلاکە لە جیهاندا، کە تێیدا دابەشبوونی جوگرافیشی خراوەتە ڕوو:

 

پلاکی جۆری A  و B

لەسەر شەپۆلی ١٠٠ تا ١٢٠ ڤۆڵتییە کاردەکەن و بەرگەی پەستانی ١٥ ئەمپێر دەگرن، لە وڵاتانی کەنەدا و ئەمریکا و مەکسیک و یابان کاری پێدەکرێت.

 

پلاکی جۆری C

ئەم جۆرە لە وڵاتانی عەرەبیدا زۆر بەربڵاوە، بەڵام بەیەکێک لە خراپترین شێوەکانی پلاک هەژمار دەکرێت چونکە بەرگەی ئەمپێری زۆر ناگرێت (٣ ئەمپێر) و زوو تێکدەچێت، بۆیە بۆ ئامێری کارەبایی گەورە لەم وڵاتانە، پشت بە شێوەی پلاکی جۆری E و F و G دەبەسترێت.

 

 

پلاکی جۆری E و F

ئەم جۆرە بەرگەی شەپۆلی ٢٤٠ ڤۆڵتی و پەستانی تا ١٦ ئەمپێر دەگرێت، لە وڵاتانی ئەوروپا زۆر بەربڵاوە.

 

 

پلاکی جۆری G

گەورەترین شێوەی پلاکە و بەرگەی شەپۆلی ٢٤٠ ڤۆڵتی و پەستانی تا ١٦ ئەمپێر دەگرێت و لە بەڕیتانیان و وڵاتانی ژێردەستی ئەودا زیاتر بەکاردێت.

 

پلاکی جۆری I

بەرگەی شەپۆلی ٢٤٠ ڤۆڵتی و پەستانی تا ١٠ ئەمپێر دەگرێت و لە وڵاتی چین و ئستوراڵیا و نیوزلەندا بەکاردێت.

 

 

پلاکی جۆری J وL وN

-ئەم جۆرانە کەمتر بەکاردێن و لە وڵاتانی سویسرا و بەڕازیل و ئیتاڵیا و ئەفریقای باشور بوونی هەیە.

 

پلاکی جۆری O

ئەم جۆرە پلاکە زیاتر لە تایلەند بەکاردێت.