سەردێر

٩ یاسای دڵڕەقانەی خۆشەویستی کە بەسەر هەمواندا جێبەجێ دەبێت

کات هەموو شتێک دەگۆڕێت تەنانەت پەیوەندیەکانیش، هەرچەندە پەیوەندیەکەتان بەهێزبێت بەتێپەڕبونی کات گۆڕانکاری بەسەردادێت، ئەمەی خوارەوە ٩ یاسای دڵڕەقانەیە لە خۆشەویستیدا کە بەسەر هەمواندا جێبەجێ دەبێت:

 

-هەرچەندە متمانە لە نێوانتاندا بەهێزبێت، بەڵام دەکرێت لەسەر شتێکی سادە متمانەکە نەمێنێت و زۆر ئەستەمیش چاکدەبێتەوە.

 

-هەندێکجار پێکەوەبوونی بەردەوامتان دەبێتە هۆی ئەوەی لەیەکدی بێزاربن و حەزبکەن ماوەیەک لەیەک دوربکەونەوە.

 

-هەموو کات لەسەر دیوە باشەکەت نابیت و پێکەوەی بەردەوامتان وادەکات کە زۆرجار دیوە خراپەکەت نیشان بدەیت.

 

-خستنەوەی منداڵ لە هاوسەرگیریدا بڕیارێکی سادە نییە و ئاڵنگاریەکی گەورەیە کە ڕوبەڕوتان دەبێتەوە، کە هەندێک لە خێزانەکان شکستی تێدا دەخۆن.

 

-بەتێپەڕبونی کات ئەو خۆشەویستیەیی بۆ یەکدیتان هەبووە کەمدەبێتەوە و هەندێکجار دەگاتە ئەوەی کە چیدیکە بەلای یەکەوە سەرنج ڕاکێش نەبن.

 

-هەرچەندە هاوسەرگیری بکەیت بەڵام لە هەندێک کاتدا هەر هەست بە بێکەسی و تەنهایی دەکەیت.

 

-ناوە ناوە بیرۆکەی شێتانە بە مێشکتدا دێت، بۆنمونە (ئایا دەبیت تەڵاق وەرگرم؟) گەر لەگەڵ کەسێکی دیکەدابومایە بەختەوەر تر نەدەبووم؟

 

-کاتێک بەیەکەوەن دڵی یەکدی دەشکێنن و ئازاری یەکدی دەدەن، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە لە دواجاردا زاڵبن بەسەر کێشەکان.

 

-خۆشەویستی بەیەک جۆر نامێنێت، چونکە خۆشەویستی دەبێتە کردار و گرنگیپیدان نەک تەنها هەست.