سەردێر

٩ ئەندامی جەستە کە کەس نازانێت ئەرکیان چییە!

ئەم ئەندامانەی خوارەوە بەشێکن لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە کە هەتائێستاش ئەرکەکانیان لەڕووی زانسیتەوە بەتەواوەتی یەکلا نەکراوەتەوە، ئەمەی خوارەوە ئەرکی بەشێکە لەو ئەندامانە:

 

-لیکەڕژێنی سنەوبەری

ئەم لیکە ڕژێنە لە مێشکدایەو ئەوەی لەسەری زاندراوە ئەوەیە کە هۆڕمۆنی  ميلاتونين دەردەدات کە هاوکاری ڕێکخستنی کارەکانی جەستە و خەوتن دەدات، زیاتر کاری خۆی لە تاریکیدا دەکات و لە ئاژەڵانیشدا هەیە.

 

 

-کلێجە

کلێجە یان کلێنچکە‏ (ئێسکێکی سێگۆشەیە ، دەکەوێتە بەشی ئاخری بڕبڕاگە لە ژێر سێبەندەدا، لە ٣-٤ مۆرە پێک ھاتووە کە پێک لکاون. ئەم ئێسکە بەشێکە لە ئێسکی لەگەنەل، کلێجە بە بچووکی، نەبوونی کەوانە و کاناڵ لە دیکەی مۆرەکانی بڕبڕاگە جیا دەکرێتەوە. ئەرکی ئەم ئەندامە لە هاوکاری کردنی ماسولکەکانی جەستەدایە بۆئەوەی بتوانن بە ئاسانی بجوڵێن (وەک کلک لە ئاژەڵاندا)

 

 

-ڕیخۆڵەکوێرە

ڕیخۆڵە کوێرە یان سێکۆم  بەشی سەرەتایی ڕیخۆڵە ئەستوورە و ھەروەھا بەشێکە لە کۆلۆنی بەرەوژوور. ئاپاندیس بەم بەشە لە کۆلۆن دەلکێت. ئەم بەشە  دەروازەیێکی ھەیە بە ناوی دەوازەی ئیلێئۆسێکال کە بەرگری لە گەڕانەوەی پیسی لە ڕیخۆڵە ئەستوورە بۆ ناو ڕیخۆڵە باریکە دەکات و ھاوکات ئەرکی ھەیە لە چۆنیەتی خاڵی بوونی گەدە بۆ ناو ڕیخۆڵە باریکە.

 

-ئاڵو

ئەم ئاڵوانە (لەوزەتێن) دەکەونە ناو قورگەوە و لەو ڤایرۆس و بەکتریایانە دەمان پارێزێت کە لەکاتی هەناسەداندا دێنە ناو جەستەمانەوە.

 

 

-گۆی مەمکی پیاو

گۆی مەمک لەپیاودا یەرکی خۆی لە سەرەتای دروستبونی کۆرپەی کوڕدا دەبینێت کاتێک هۆڕمۆنە نێرینەکانی لێوە دەردەچێت و کرۆمۆسۆمی Y چالاک دەکات، پاش ئەوە کاری دیکەی نییە بەڵام هەر لە شوێنی خۆی بە پوکاوەی دەمێنێتەوە.

 

 

-سپڵ

سپڵ  بەشێکە لە کۆئەندامی سووڕان و ها لە چارەکی ژووری لای چەپی سک. ئەم ئەندامە بە هۆی لیگامانی گەدەیی لەگەڵ گەدە و بە هۆی لیگامانیگورچیلەیی لەگەڵ گورچیلە بەیەکەوە لکاون، سپڵ هەندێک ئەرکی گرینگی هەیە لەوانەش چاودێری کردنی چۆنیەتی گلووبوولە سوورەکانی خوێن، درووست کردنی ئانتی بادی لە پاڵپی سپی دا، خاوێنکردنی خوێن لە بەکتریا و ئەو خانەگەلەی(سللوول) دیکە کە لە لایێن ئانتیبادیەکانەوە داپۆشراون.

 

-بۆشەڵەکانی دەوری لووت

چوار جووتە بۆشایین، بە هەوا پڕ بوونەتەوە و دەوری بۆشایی لووت دەدەن، بە گوێرەی ئەو ئێسکانەی  دەکەونە ناویانەوە ناو نراون،  ئەرکیان دروستکردنی دەنگی مرۆڤە، هاوکات لە پەستانی زۆریش دەمانپارێزن.

 

-تایمۆس

تایمۆس یەکێکە لە بەشەکانی کۆئەندامی بەرگری. ئەم ئاڵگە ھەروەھا بەشێکە لە کۆئەندامی سووڕان. تاقە ئەرکێک کە بۆ تایمۆس ناسراوە، پێگەیاندنی لیمفۆسیتگەلی تی-ە، کە ئەو لیمفۆسیتگەلە بەرنگاری ڤایرۆس و هەوکردنەکان دەبێتەوە و لە تەمەنی یەک تا سێ ساڵی زۆر چالاکە، بەرە بەرە دەپوکێتەوە و لەتەمەنی پاش ٣٠ ساڵی لەکار دەوەستێت.

 

-ئەندامی جاكبسون

ئەمەش ئەندامێکی بۆنکردنی زیادەیە کە لە ئاژەڵاندا زۆر چالاکە و دەتوانێت ماددە کیمیایەکان لێک جیابکاتەوە، بەڵام لە مرۆڤدا چالاک نییە و ئەرکێکی ئەوتۆی نییە، هەرچەندە ئەندامەکە بوونی هەیە.