سەردێر

چۆن مەعجونی ددان دەگوشیت؟ ئەوە نهێنی کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

بەپێی توێژینەوە دەروونیەکان کردارەکانی ڕۆژانەت ڕەنگدانەوەی ناخی خۆتە، ئەمەی خوارەوە دیاریکردنی تایبەتمەندی کەسایەتیتە لە ڕێگەی بەکارهێنانی مەعجونی ددانەوە:

 

– لە پشتەوە بۆ سەرەوە بە ڕێکی دەیگوشیت

کەسێکی ڕێکخراو و ڕێک و پێکیت و گرنگی زۆریش بە کەسانی دەوروبەرت دەدەیت، ئابوریانە بیردەکەیتەوە و ناتەوێت هیچ بەفیڕۆ بدەیت، کارەکانت زۆر بە باشی ئەنجام دەدەیت، ماڵەکەت بەردەوام پاکە و زۆر ڕێکخراوە.

 

– لە ناوەڕاستەوە دەیگوشیت
کەسێکی چالاکیت، بەڵام زۆربەیی کات پەلەتە لە ئەنجامدانی کارەکانت، کەسێکی زۆر ڕێکخراو نیت، بەڵام کاتێک کارێکت پێدەدەن بە باشی ئەنجامی دەدەیت، زۆر کۆمەڵایەتی توو هاوڕێیەکی زۆرت هەیە.
– لە سەرەوە دەیگوشیت
کەسێکی کەلەڕەقیت و کاتێک شتێکت دەوێت تا بەدەستی نەهێنیت وازی لێناهێنیت، زۆر بە ئاسانی متمانە بە کەسانی دورووبەرت ناکەیت  و زیاتر پشت بە خۆت دەبەستیت، متمانەت بە خۆتە و خۆتت خۆشدەوێت و هەندێکجار زیادەڕەووی تێدا دەکەیت و خەڵکی دیکە بۆ بەرژەوەندی خۆت بەکار دەهێنیت.
– بەڕێکی دەیهێڵیتەوە
سێکیت زایاتر حەزت لە تەنهاییە، زۆر بیردەکەیتەوە و بیرێکی داهێنەرانەت هەیە، کەسێکی هەستیاریت و لەگەڵ بارودۆخەکان ئاسانتر هەڵدەکەیت و زۆر بەخشندەشیت.
–  لە هەرکوێیەک هاتە بەردەستت دەیگوشیت
کەسێکی زۆر هونەرمەندانە بیردەکەیتەوە و بەردەوام ڕێگای جیاوازت هەیە بۆ شتەکان، جوانی لە هەموو شتێکدا دەبینیتەوە، بەڵام ناڕێکخراویت و پلانەکانت پەرشوبڵاوە و پێیان ڕاناگەیت، کە دەچیتە ژورەکەتەوە قاچ هەڵدەبڕیت تا لەسەر شتەکان داینەنێیت، کەسێکی گەشبین و کراوەیت.
تۆ چۆن مەعجونی ددانەکەت دەگوشیت؟ شتێکی نوێت لە بارەی خۆتەوە دۆزیەوە؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە: