سەردێر

٨ نهێنی کە دیزاینەرەکانی IKEA بۆ ناوماڵ پشتی پێدەبەستن!

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگارین کە دیزاینەرەکانی  IKEA دایان ناوە و کاری لەسەر دەکەن، تۆش دەتوانیت سودی لێببینیت:

 

-ڕەنگی گونجاو هەڵبژێرە و زیاتر پشت بە ڕەنگە کراوەکان ببەستە چونکە شوێنەکە لەوە گەورەتر دەردەخات کەهەیە.

 

-دەتوانیت بە کەرەستەی ناوماڵی جیاواز دیکۆرێکی سەرنجڕاکێش دابنێیت و مەرج نیە ڕەنگەکان هاوشێوە بێت.

-لە تاقیکردنەوەی شتی نوێ و ستایلی نوێ مەترسە.

-یاری لەگەڵ بۆشاییەکان بکە، هەندێکجار دانانی ئاوێنەیەک شتەکان زۆر دەگۆڕێت.

-زۆر گرنگە کە ڕوناکی گونجاو هەڵبژێریت و تا ڕوناکتربێت باشترە.

-ئینجانە و گوڵت بیر نەچێت لە دیکۆری ماڵەکەتدا.

-کاتێک ڕەنگی زۆر تۆخ هەڵدەبژێریت، زیادەڕەوی تێدا مەکە.

-تاکە شتێک کە لە دیکۆرەکەیدا دەتوانیت زیادەڕوی بکەیت جێگای نوستنە کە دەتوانیت چەرچەف و گۆشەوی جۆراوجۆری تێدا دابنێیت.