سەردێر

پێنج تایبەتمەندی خانمان کە وەک سیکۆتین پیاو بە خۆیەوە دەبەستێتەوە

بەتەنها وشەی خۆشمدەوێت بەس نیە بۆ ئەوەی دڵی پیاو بەدەست بهێنیت، بەڵکو هەندێ تایبەتمەندی هەیە کە پیاو لەهەمو ئافرەتێکدا بۆی دەگەرێت،  ئەگەر تۆ ئەم تایبەت ماندیانەت هەبێت ئەوە دەتوانیت دڵی خۆشەویستەکەت بۆ هەمیشە داگیر بکەیت:

– یارمەتیدەر: پیاو پێویستی بە ئافرەتێکە هەمیشە پاڵپشتی بکات و یارمەتی بدات لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی چونکە وەک وتراوە لەپشت هەمو پیاوێکی سەرکەوتو ئافرەتێک هەیە، کاتێ تۆ هانی دەدەیت و پاڵپشتی دەکەیت لەهەمو بوارەکانی ژیانی سەرکەوتو دەبێت.

– قسەخۆش و کراوە : پیاو کەمتر حەز بە ئافرەتی داخراو گۆشەگیر دەکات بۆیە تا گەشبین و ڕوخۆشبیت بە پێکەنینەکەت زیاتر دڵی داگیر دەکەیت و وای لێدەکەیت هەست بکات هەمیشە لەگەڵ تۆ بەختەوەر و دڵخۆشدەبێت.

– تێگەیشتو: ئەگەر بتوانیت ئافرەتێکی تێگەشتو بیت و بەزوی کێشەکان چارە بکەیت ئەوە هیچ پیاوێک ناتوانێت دەستت لێهەڵبگرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە پیاوەکان هەمیشە لە ئافرەتی کەلە ڕەق هەڵدێن.

– زیرەک : ئەگەر پێت وابێت پیاو حەز بە ئافرەتی گێژو فەقیر دەکات ئەوە لە هەڵەدایت، پیاو حەز بە ئافرەتی ڕۆشنبیر و زیرەک دەکات کە بتوانێت لەهەمو دۆخێکدا گفتوگۆی لەگەڵ بکات.

-بەهێز و کچانی: پیاو حەز بە ئافرەتی لاواز و بێ متمانە ناکات بەڵکو عاشقی ئەو ئافرەتانە دەبێت کە بەهێزن و زۆر متمانەیان بەخۆیان و ژوانیەکەیان هەیە، ئەوە ئەگەر ناسکی و کچانەی لەگەڵبێت زۆر زیاتر هۆگرت دەبێت.