سەردێر

زیاتر زیپكه‌ له‌ چ به‌شێكی جه‌سته‌ت دێت؟ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی بزانه

دروستبونی زیپكه‌ له‌سه‌ر ڕوخسارمان په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی به‌ باری ته‌ندروستیمانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكیه‌كانیش شوێنی دروستبونی زیپكه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕوخسار باری ته‌ندروستیت دیاری ده‌كات.

 

-ئه‌و زیپكانه‌ی له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی روخسار و له‌ ناوچه‌واندا دروستده‌بێت به‌هۆی بونی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه‌یه‌ له‌ گه‌ده‌و پرۆسه‌ی هه‌رسكردندا، بۆیه‌ پێویسته‌ شێوازی خواردنه‌كه‌ت بگۆڕیت.

-ئه‌و زیبكانه‌ی له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی ناوچه‌وانته‌وه‌ دروستده‌بێت په‌یوه‌سته‌ به‌ باری ده‌رونیته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ پێویستت به‌ پشودان و خه‌وتنی پێویست هه‌یه‌.

 

-زیپكه‌ی لوت، ئه‌م جۆره‌ زیپكه‌یه‌ زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ دڵ و بونی كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌ دڵدا، هه‌روه‌ها ناته‌واوی سوڕی خوێن له‌ جه‌سته‌دا.

-زیپكه‌ له‌ نێوان برۆكه‌ن، ئه‌م جۆره‌ زیپكه‌یه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆرستڕۆڵی جه‌سته‌وه‌ دروستده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ خۆت له‌ خواردنی چه‌ور به‌دور بگریت.

 

-زیپكه‌ له‌ گوێچكه‌دا په‌یوه‌سته‌ به‌ بونی كێشه‌ی ته‌ندروستی و هه‌وكردن له‌ گورچیله‌دا، پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ ئاوی زۆر بخۆیته‌وه‌.

-بونی زیپكه‌ له‌سه‌ر سیه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌ بونی كێشه‌ له‌ سیه‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له‌ كه‌سانی جگه‌ره‌خۆر، یاخود ئه‌وانه‌ی دوكه‌ڵیان به‌رده‌كه‌وێت ڕوده‌دات.

 

-بونی زیبكه‌ له‌ لێو و ده‌مدا، ئه‌مه‌ش هێمایه‌ بۆ بونی كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌ قۆڵن و كۆئه‌ندامی هه‌رسكردندا.