سەردێر

١٣ نەشتەرگەری جوانکاری سەیر کە ئێستا خەڵک خووی داوەتێ

لە مێژە نەشتەرگەری جوانکاری گەورەکردنی سنگ و لێو و سمت و بچوککردنەوەی لوت و دەیان نەشتەرگەری دیکە مۆدیەتی، بەڵام ئەمەی خوارەوە ١٢ نەشتەرگەری نوێی جوانکاریە کە ئێستا خەڵک فێری بووە:

 

– گوساتنەوەی موو لە بەشەکانی دیکەی جەستەوە بۆ ناوچەی ڕیش و قژ و سەر سنگ.

 

– دروستکردنی ماوسولکەی بەهێز بە نەشتەرگەری و دانانی سکس پاک

– گواستنەوەی چەوری لەش لە شوێنی زیادەوە بۆ شوێنێک کە پێویستە.

 

– دروستکردنی چاڵی رومەت (غەمازە).

 

– گۆڕینی نەخشەکانی ناو لەپی دەستە بە نەشتەرگەری، بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە خوێندنەوەی دەست هەیە و چارەنووسی خۆیان بەدڵ نییە.

 

– قەوسکردنەوەی پووز.

 

– نەشتەرگەری جوانکاری لە ناوک.

– گەورەکردنی مەمک بۆ یەک ڕۆژ، لە ڕێگەی دەرزیەوە دەکرێت و یەک ڕۆژ گەورە دەبێت و دواتر وەک خۆی لێدێتەوە.

 

– کورتکردنەوەی پەنجەی دەست و قاچ.

 

 

– گۆڕینی ڕەگی گلێنەی چاو بە نەشتەرگەری.

 

– بەرزکردنەوەی بەشی سەرەوەی لێو لەگەڵ لوت و کەمکردنەوەی ماوەی نێوانیان.

 

– بەکارهێنانی مووی پشتە سەر بۆ پرژانگ و برۆ.

 

– نەشتەرگەری خۆشکردنی دەنگ