سەردێر

نەوید زەردی ئەمجارە گۆرانی پۆز بڵاودەکاتەوە

نەوید زەردی بەرهەمێکی نوێی بەناوی (پۆز) بە شێوازی دوێت لەگەڵ هونەرمەندێکی ناوداری فەڕەنسی بڵاودەکاتەوە.

نەوید زەردی ڕایگەیاندووە کە بەرهەمەکەی لەگەڵ (گیمس) دایە کە بەرهەمەکانی زیاتر لە 15 ملیار بینەریان هەیە.

نەوید زەردی وتوشیەتی”ئەم بەرهەمەم ساڵانێکی زۆرە کاری بۆ دەکەم، بەرهەمەکە لە 9-9-2021 بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە کەناڵی تایبەتی خۆی بڵاودەکرێتەوە”

نەوید زەردی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ٢ ئەلبوم و ٩ تاک تڕاکی بڵاوکردووەتەوە و ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکات بریتین لە پاپ، ڕاک، ھیپ ھۆپ و دەکرێ بوترێ کە ھەرسێکیانی تێکەڵکردووە.