سەردێر

چەند خاڵیکی گرنگ کە پێویستە هەموو ئەوانەی دووگیان دەبن بیزانن

هەر کە چویتە لای پزیشک و پێی وتیت کە دووگیانیت، ئەوا چەند خاڵێکی گرنگ هەیە کە پێویستە بیزانیت و زانیاریت لەسەری هەبێت، لێرە ئەو زانیاریانە بخوێنەرەوە:

 

– پێویستە ڕێنمایی تەواوی پزیشکی وەربگریت و زیاتر ئاگاداری تەندرووستی خۆت و کۆرپەکەی ناوسکت بیت و ئاگاداری ڕۆژەکانی دووگیانیەکەت بیت و ناوە ناوە سەردانی پزیشک بکەیت.

 

– گرنگە زانیاری لەسەر ئەو نەخۆشیە بۆماوەییانە وەربگریت کە لە نێو خانەوادەکەتاندا هەیە، بۆ ئەوەی پێشوەختە چارەسەری بکەیت.

– پێویستە زیاتر لە جاران ئاگاداری سستمی خۆراک و خواردنی خۆت بیت.

– نابێت بەیەکجاری دەستبەرداری وەرزشکردن بیت و پێویستە هەندێک جوڵە و وەرزشی تایبەتی ئەنجام بدەیت.

– گرنگە سستمی خەوتنت تەندرووست بێت و بە شێوازی درووست بخەویت.