سەردێر

5 هۆکار کە وادەکات ناوماڵەکەت بۆنی ناخۆش بێت، چارەسەریشمان داناوە

کۆمەڵە هۆکارێکی دیار هەن بۆ بۆنی ناخۆشی ماڵ بۆنموونە بۆنی خواردن یان پاشماوەی خۆراک یان بۆنی ناخۆشی قاپشۆر لەگەڵ ئەمانەشدا کۆمەڵێ مەترسی شاراوە هەن وەک کەڕوو لە شوێنە نەبینراوەکاندا سەرەڕای بۆنە ناخۆشەکەی زیانی بۆ تەندروستیش هەیە.

 

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە هۆکار و چارەسەرێکی بۆنی ناخۆشی ماڵن :

 

-کەڕووی شاراوە 

ئەگەر هەست بە بۆگەن دەکەیت لە ماڵەکەت بە ئەگەری زۆرەوە کەڕوو هەیە لەسەر دیوارەکان وە هەندێک لەم کەڕووانە ژەهراویشن هۆکارەکەشیان کێشەی بۆری ئاوە یان هەواکێشکەرێکی باشنیە لە چێشتخانە و گەرماوی ماڵەکەت.

 

چارەسەر:  ئەگەر شوێنی کەڕووەکە بچووکە دەتوانیت خۆت پاکی بکەیتەوە بە ئاو و سابون یان دژەکەڕوو بەڵام ئەگەر شوێنێکی زۆری گرتۆتەوە و ژەهراویە واباشترە داوای یارمەتی لە کەسێکی شارەزا بکەیت.

 

 

-کێشەی کارەبا

ئەگەر هەست بە بۆنی ناخۆشی وەک بۆنی ماسی کرد ئەوا دەشێت کە وایەرێک باش کارنەکات.

 

چارەسەر:  کاتێک سەرچاوەی کێشەی کارەباکەت دۆزیەوە پەیوەندی بە کەسێکی شارەزای کارەباوە بکە بۆ ئەوەی بۆت چاک بکات و خۆت چاکی مەکە چونکە کێشەی کارەبا زۆر ترسناک و مەترسی دارە.

 

 

-گاز 

دزەکردنی گاز شتێکی مەترسی دارە بۆیە ئەگەر هەست بە بۆنی هێلکەی خراپبوو کرد ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە گازەکەت دزەیکردوە.

 

چارەسەر: لەم حاڵەتەدا پێش هەمووشتێک گازەکە بگرەوە و داوە لە کەسی شارەزا بکە کە کێشەکەتان بۆ چارەسەر بکات پاشان دەرگا و پەنجەرە بکەرەوە بۆ هەواگۆڕکێ.

 

– فەرش

پیسبوونی فەرش بۆنی ناخۆش دروست دەکات بۆیە دەبێت بە زووی هەوڵی پاکردنەوەی بدەیت.

 

چارەسەر:  سۆدە لەسەر ئەوبەشەی فەرشەکەت بڵاوبکەرەوە کە بۆنی ناخۆشی لێدێت پاشان بە گسکی کارەبای پاکی بکەرەوە ئەمە یارمەتی هەڵمژینی بۆنی ناخۆش دەدات، ئەگەر بۆنە ناخۆشەکە زۆر تیژبوو ئەوا شەو تا بەیانی سۆدەکە بەجێیبهێڵە پێوەی.

 

 

-قاپشۆر

قاپشۆریش دەتوانێت بۆنێکی ناخۆشی دروست بکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنریت بۆیە دەبێت زوو زوو پاک بکرێتەوە.

 

چارەسەر:  کوپێک سرکە یان سۆدە بکەرە بەشی سەرەوەی قاپشۆرەکەت،فلتەری قاپشۆرەکەشت دەربهێنە و پاکی بکەرەوە وە هەروەها لاستیکی دەرگاکەی دەتوانی بە سرکە و ئاوی گەرم پاک بکەیتەوە.