سەردێر

چۆن واده‌كه‌یت له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌موان سه‌رسامت بن، ته‌نانه‌ت گه‌ر كۆمه‌ڵایه‌تیش نه‌بیت

دڵنیاین چویته‌ته‌ ئاهه‌نگی له‌دایكبوون یاخود هه‌ر ئاهه‌نگێكی دیكه‌وه‌و هه‌ستت كردوه‌ كه‌ تۆ په‌راوێز خراویت و كه‌سانی دیكه‌ به‌رده‌وام خه‌ڵكیان به‌ ده‌وره‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا زۆرجار ئه‌وه‌ ته‌نها پێویستی به‌ لێزانین هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت ئه‌م فێڵانه‌ به‌كاربهێنیت:

-به‌ر له‌ هه‌مووشتێك هه‌وڵبده‌ به‌رده‌وام شتێكت به‌ ده‌سته‌وه‌ بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ متمانه‌به‌خۆبونی زیاترت پێده‌به‌خشێت.

 

-هه‌وڵبده‌ به‌ر له‌ چونت بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ چه‌ند بابه‌تێك ئاماده‌ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت و له‌ كاتی گفتوگۆكردنت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر بێ بابه‌ت نه‌بیت.

 

-هه‌ر هیچت به‌ مێشكدا نه‌هات ئه‌وا باسی هه‌واڵی ڕۆژ بكه‌، شتێكی كۆمیدی كه‌ له‌ فه‌یسبووك بینیوته‌، یاخود سیاسه‌ت كه‌ هه‌موومان تێیدا شاره‌زان

 

-هه‌وڵبده‌ كاتێك ده‌چیته‌ ئاهه‌نگه‌وه‌ لانیكه‌م هاوڕێیه‌كی خۆتت له‌گه‌ڵدابێت، تا هه‌ست به‌ ته‌نهایی و پشتگوێخستن نه‌كه‌یت.

 

-هه‌وڵبده‌ له‌ نزیك مێزی خواردنه‌كه‌وه‌ بوه‌ستیت، به‌و جۆره‌ هه‌م ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ كه‌ شتێك به‌ ده‌سته‌وه‌ بگریت، هه‌م زۆرترین كه‌س لێت كۆده‌بێته‌وه‌.

 

-دور كه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتن و خواردنی ئه‌و جۆره‌ خواردنانه‌ی كه‌ به‌ده‌ست و ده‌مته‌وه‌ ده‌نوسێت و ده‌بێته‌ هۆی پیسكردنت.