سەردێر

چەند نوکتەیەک کە کاتی خۆی CIA لە دژی یەکێتی سۆڤیەت درووستی کردبوو، کاری خۆی کردووە!

دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA لەکاتی جەنگی سارد  کە لە نێوان ئەمریکا و یەکیتی سۆڤیەت لە ماوەی ساڵاین ١٩٤٧ تا ١٩٩١ بەردەوام بوو، نوکتەی لەسەر سەرکردەکانی یەکێتی سۆڤیەت درووستدەکرد و بڵاوی دەکردەوە لە نێو خەڵکی ئەو وڵاتەدا وەک هۆکارێک بۆ شکاندنی ورەی خەڵک.

 

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو نوکتانەیە کە لە دیکۆمێنتەکانی CIA دا ئاشکرا بوون و بڵاوکراونەتەوە:

 

-نوکتەیەک لەسەر نەبوونی خواردن لە مارکێتەکانی یەکێتی سۆڤیەت:

 

پیاوێک چووە دوکانێکەوە، بە دوکاندارەکەی وت “گۆشتتان نییە؟” دوکاندارەکەش وتی “نا ئێمە لێرە هیچ ماسیەکمان نییە، بەڵام دوکاندارەکەی بەرامبەرمان هیچ گۆشتیان نییە”

 

-نوکتەیەک لەسەر نەبوونی ئازادی لە یەکێتی سۆڤیەت

پیاوێکی ئەمریکی بە پیاوێکی ڕووسی وت کە ئەمریکا وڵاتێکی تەواو ئازادە، بۆنمونە من دەتوانم بچمە بەردەم کۆشکی سپی و هاوار بکەم “بڕوخێ ڕۆناڵد ڕیگن (سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا)، ڕووسیەکەش وتی : جا ئەوە چییە! منیش دەتوانم بچمە گۆڕەپانی سور و لەبەردەم کرملندا بڵێم “”بڕوخێ ڕۆناڵد ڕیگن”

 

-نوکتەیەک لەسەر ڕیزی چاوەڕوانی زۆر لە یەکێتی سۆڤیەت:

پیاوێک لە ڕیزی وەرگرتنی خواردنەوە کحولیەکاندا زۆر چاوەڕوان بوو، لە نیوەیدا توڕەبوو وتی “تەواو بێزاربووم، دەچم گۆرباچیڤ دەکوژم (دواین سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت)، پاش دوو کاتژمێر گەڕایەوە و داوای جێگەکەی خۆی دەکردەوە لە ڕیزەکەدا، هاوڕێکانی وتیان “چیت کرد دەستت کەوت؟” ئەویش وتی “نەوەڵا ڕیزەکەی ئەوێ زۆر لە ڕیزەکەی ئێرە درێژتر بوو”

 

 

-سەگەکانی یەکێتی سۆڤیەت

سەگێکی ئەمریکی و سەگێکی پۆڵەندی و سەگێکی سۆڤیەتی بەیەکەوە بوون، سەگە ئەمریکیەیە وتی “گەر لە وڵاتەکەی من زۆر بوەڕێنم، گوێم لێدەگرن و گۆشتم پێدەدەن”، سەگە پۆڵەندیەکە وتی “گۆشت چییە؟، سەگە سۆڤیەتیەکەش وتی “وەڕین چییە”؟

 

-نوکتە لەسەر کەسایەتی سەرکردەکانیان

لە ئاهەنگی دامەزراندنی حزبی شوعی سەرکردەیەک قسەی بۆ ئامادەبوان کرد و وتی” بەڕێزان تەماشاکەن دامەزراندنی پارتەکەمان چەند دەستکەوتی مەزنی هەبووە، بۆنمونە (ماریا) ژنێک بوو کە پێش شۆڕش جگە لە عەزیەک و پێڵاوێک هیچی دیکەی نەبوو، ئێستا شیردەفرۆشێت و بەناوبانگە، یاخود (ئیڤان ئەندریڤ) کەسێکی زۆر هەژار بوو، نە ئەسپی هەبوو نە مەڕ و نە مانگا، بەڵام ئێستا شۆفێری تراکتۆرە و زەوی دەکێڵێت، یاخود تەماشای (ترۆفیم سیمانۆڤیچ ئەلیکسیس) بکەن، کەسێکی زۆر بێزراو سەرخۆش بوو، بەردوام ڕێگری لەخەڵک دەکرد و دزی و جەردەیی دەکرد، هەرشتێک بەردەستی بکەوتایە دەیدزی، بەڵام لە سایەی شۆڕشەوە ئەو ئێستا سکرتێری حزبی شوعییە.

 

 

ئەم نوکتانە و چەندان نوکتەی دیکە لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA  لە ناو یەکێتی سۆڤیەتدا بڵاودەکرایەوە و ورە و متمانەی خەڵکی پێدەڕوخێندرا و بەردەوام لەلایەن خەڵکەوە لە هەموو کۆڕ و کۆبونەوەکان باسدەکرانەوە.