سەردێر

چۆن تەنها لە ڕێگەی تۆن و جۆری قسەکردنەوە، دەزانیت کە بەرامبەرەکەت چی لەژێرسەردایە؟

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شێوازی دەنگە کە کەسەکان بەکاری دەهێنن بۆ قسەکردن، تۆ تەنها لە ڕێگەی تۆنی دەنگیانەوە دەتوانیت بزانیت کە ئەوان چیان لەژێر سەردایە:

 

-ئەم جۆرە کەسانە وەک فیلمکارتۆنەکان قسەدەکەن و خۆیان لا جوان و سەرنجڕاکێشە، ڕەنگە شتێکیان لێت بوێت و خۆت بۆ داواکاریەکە ئامادەبکە.

 

-قسەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانە بێزارکەرە، بۆیە هەوڵبدە زوو گفتوگۆکە تەواو بکەیت، ئەمانە دەیانەوێت باڵادەستی خۆیان بسەلمێنن، زۆر کاتیش مامۆستا و فەرماندەی سەربازی و بەڕێوبەرەکان  بەو جۆرە قسە دەکەن چونکە وا ڕاهاتوون.

 

-ئەم جۆرە کەسانە زۆرکات بە ئەستەم گوێت لێیان دەبێت کاتێک قسە دەکەن، زیاتر پەیوەستە بە جۆری پەروەردەیان لەلایەن دایک و باوک کە دەرفەتی قسەکردنیان پێنەداوە.

 

-بە بەرزی قسەکردن هێمایە بۆ متمانەبەخۆبوون، هەندێککاتیش ترسە لەوەی گوێیان لە قسەکانی نەبێت، تیۆرییەک هەیە کە باس لەوە دەکات ئەو کەسانەی دەنگیان بەرزە لە خێزانی قەرەباڵغدا ژیاون.

 

-ئەو جۆرە کەسانەن کە زۆر بە هێواشی قسەدەکەن بۆئەوەی هیچ هەڵەیەک نەکەن، هەوڵدەدەن کە بە هێمنیەکەی خۆیان کاریگەری لەسەر بەرامبەر دروستبکەن، بەڵام ئەوە لە بیردەکەن کە هەندێکجار بەرامبەرەکەیان خەریکە خەوی لێدەکەوێت.

 

-ئەمەش ئەو جۆرە دەنگەیە کە هەندێککات لە قەلەقی و هەستیاری کەسەکەوە دێت، جگە لەوەی متمانەی بەخۆی نییە و هەستەکانی لە دەنگیدا ڕەنگدەداتەوە.

-هەرچەندە هۆکارێکی فیزیکی تایبەت بۆ ئەم دیاردەیە نییە، بەڵام ئەم جۆرە کەسانە بەگشتی لەوانەن کە ڕەخنەیان لە هەموو شتێک هەیە و لەسەر هەموو شتیش قسە دەکەن.