ئەمەی خوارەوە چەند کارێکی گرنگە کە بۆ تەندرووستی قاچەکانت پێویستە ئەنجامی بدەیت:
-بۆ نەهێشتنی قڵشی قاچ بۆ ماوەیەک قاچەکانت بکەرە ئاوی گەرم و خوێیاوەوە، یاخود ماسکی هەنگوینی بۆ بکە.
-لەکاتی هەوکردنی نینۆکەکانت زەیتی لاڤاندەری لێبدە و پێوەی جێبهێڵە بۆ ئەوەی باش ببێت
-ناوە ناوە لەڕێگەی تۆپێکەوە مەساج بە قاچەکانت بکە و بیشێلە
-زەیتی گوێزی هیندی بۆ قاچت باشە و بەوە چەوری بکە
– بۆ نەهێشتنی ئازاری قاچ لەپاش پێلاوی پاژنە بەرز، قاچەکانت بکەرە ئاو و خوێوە