سەردێر

چەند نەخۆشییەک کە پزیشکەکان زۆرجار پشتگوێی دەخەن و چارەسەری بۆ دانانێن

ئەمەی خوارەوە چەند کێشەیەکی تەندرووستییە کە زۆرجار دکۆرەکان بە باشی دەستنیشانی ناکەن و ئێمەش بە ناچاری بۆماوەی زۆر پێوەی دەناڵینین، لێرەوە دیارترین ئەو شتانە بزانە:

 

سەرئێشە و سەرگێژخواردنی زۆر

گەر سەرئێشەی بەردەوام و سەر گێژخواردنت هەبوو، وە بۆماوەی زۆر کە زیاتر لە ٢ هەفتە بەردەوام بوو، ئەوا نەخۆشی vegetovascular dystonia ت هەیە، کە بەهۆی هەوکردن و بونی گرێ لەسەردا دروستدەبێت جگە لە پەستانی زۆر.

 

کەمی ڤیتامین

ئەمەش یەکیکی دیکەیە لەو کێشانەی بە کەمی دکتۆرەکان دیاری دەکەن، لەکاتێکدا دەبێتە هۆی ماندویەتی و زەرد هەڵگەڕان و کەمخوێنی و پێویستە پشکنینی ڤیتامینەکان بکەیت.

 

خەوزڕان

گەر بۆ ماوەی ٣ مانگ نەتوانی بە باشی بخەویت ئەوە توشی نەخۆس خەوزڕان insomnia بویت و پێویستت بە چارەسەرە، کێشەی هۆڕمۆن و پەستانی دەروونی و قەلەقی و بونی کێشە لە دڵدا هۆکارە بۆ ئەوە.

 

عەرەقکردنەوەی زۆر

عەرەقکردنەوەی زۆر بەبێ هۆکار، ئەمەش یەکێکە لەو کێشانی کە زۆرجار پزیشکەکان دیاری ناکەن، لەکاتێکدا تۆ توشی نەخۆشیەک بویت کە پێی دەوترێت hyperhidrosis، دووگیان و پەتا و نەخۆشی دڵ و نەخۆشیە دەروونیەکان و کاریگەری خراپی دەرمان هۆکارە بۆ ئەم نەخۆشییە.