سەردێر

چەند نیشانەیەک کە دەیسەلمێنیت پێویستت بەوەیە دکتۆری منداڵەکەت بگۆڕیت

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەیسەلمێنیت پێویستت بەوەیە دکتۆری منداڵەکەت بگۆڕیت و پێویستە ئاگادار بیت:

 

-بۆ هەموو شتێک دەرمان بۆ منداڵەکەت دەنوسێت کە ئەمەش هەڵەیە و شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەدەن کە منداڵ تا ٢ ساڵ نابیت بۆ دۆخی زۆر پێویست نەبێت دەرمانی پێبدرێت،

 

-پێویستە دکتۆری منداڵ مامەڵەی لەگەڵ منداڵدا زۆر نەرم و نیان بێت و گەر وانەبوو ئەوا هێمایە بۆ ئەوەی بەکەڵکی ئەو کارە نایەت.

-نابێت بەبێ پشکنین و بە هەڕەمەکی بڕیار لەسەر دۆخی خواردنی منداڵەکە بدات و جۆرە خواردنێکی دیاریکراوی لێ قەدەغە بکات.

 

-پێویستە بەتەواوەتی نەخۆشخانەکەی پاک و خاوێن بێت و بۆ منداڵ گونجاو بێت و بە دەستکێشەوە چارەسەر بکات.

 

-نابێت دەرمانی بەهێزکردنی سستمی بەرگری بۆ منداڵ بنوسێت چونکە ئەمە بۆ نەخۆشی زۆر مەترسیدار (وەک شێرپەنجە) بەکاردێت و گەر دکتۆرێک دەرمانی لەم جۆرەی دا بە منداڵەکەت، بیگۆڕە!