سەردێر

5 شوێنی ماڵه‌كه‌ت كه‌ ده‌توانیت ساڵانه‌ ته‌نها یه‌ك جار پاكی بكه‌یته‌وه‌

ڕه‌نگه‌ لات وابیت كه‌ پاكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شتێكی باش و گرنگه‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ هه‌ندێكجار ئه‌وه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كی ناپێویسته‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌توانیت ساڵانه‌ ته‌نها یه‌ك جار پاكیان بكه‌یته‌وه كه‌ ئه‌وانیش:

 

-په‌نجه‌ره‌ی ده‌ره‌وه‌

-پاكردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ده‌ره‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی دیوی ناوه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی سڕینه‌وه‌ ئه‌نجامی بده‌، ده‌توانیت پێشتر گسكێكی كاره‌بای لێبده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵه‌كه‌ی لێبكه‌یته‌وه‌.

 

-شۆردنی په‌رد

-به‌درێژای ساڵه‌كه‌ په‌رده‌ی ماڵه‌كه‌ت تۆز و خۆڵ كۆده‌كاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌توانیت یه‌ك جار بیشۆیت.

 

-كه‌ره‌سته‌ی خوری

-ئه‌و دۆشه‌ك و سه‌یرن و كه‌رسته‌ خوریانه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌تدایه‌ ده‌توانیت ساڵانه‌ جارێك پاكی بكه‌یته‌وه‌.

 

-په‌نجه‌ره‌ی هه‌واگۆڕكێ

-ئه‌و په‌نجه‌ره‌و كونه‌ به‌رزانه‌ی بۆ هه‌وا گۆڕكێ دروستكراون، پێویستیان به‌وه‌یه‌ ساڵانه‌ جارێك له‌ ڕێگای گسكی كاره‌بایه‌وه‌ پاكیان بكه‌یته‌وه‌.

 

-فه‌ڕش

-شۆردنی فه‌ڕش به‌ته‌واوه‌تی ده‌كرێت یه‌ك ساڵ جارێك ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ گسكدانی رۆژانه‌ی ناگرێته‌وه‌.