سەردێر

چەند جوڵە و تەکنیکێکی شێلان کە بۆکاتی لوتگیران دەتوانیت ئەنجامی بدەیت

کاتێک بەهۆی نەخۆشیەوە لوتت دەگیرێت، کۆمەڵێک ڕێگای ئاسان هەیە کە دەتوانیت بگریتەبەر بۆئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا بەرببێت:

 

-سەرەتا بەدەستەکانت نێوان برۆکانت بشێلە، بۆ ئەوەی پەستان لەسەر لوت کەمبکەیتەوە.

 

 

-دواتر بە دەستت ئەملاو لای لوتت بشێلە بۆماوەی ١ تا ٢ خولەک.

 

 

-پاشان وەرە خوارتر و خاڵی نێوان لوت و لێوت بۆماوەی ٢ تا ٣ خولەک بشێلە.

 

 

-دواتر هەوڵبدە کەمێک بچیتە بەر هەڵمی ئاو بۆئەوەی ماسولکەکانی لوتت نەرم بکات.

 

 

-پاشان پەڕۆیەک کەمێک گەرم بکە و بیکەرە سەر لوتت، ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی چلمەکە بەتەواوی بێتە دەرەوە، دواتر پاکی بکەرەوە.

 

-بۆ ئەوەی جەستەت بە باشی گەرمدابێت بۆماوەی ١٥ خولەکێک وەرش بکە.