سەردێر

٦ کار کە نابێت هەرگیز بهێڵیت هاوسەرەکەت بەرامبەرت ئەنجامی بدات

كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ به‌شیك له‌ پیاوان به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه‌ وه‌ك له‌ كورده‌واریدا ده‌ڵێت “قابلی قبول نیه‌”، هه‌ر بۆیه‌ نابێت به‌ ئاسانی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ ببوریت و ده‌بێت له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌، گرنگریتن ئه‌و خاڵانه‌ش بریتین له‌ :

 

-بلێت كه‌ تۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نیت: به‌شێك له‌ پیاوان ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كانیان خۆش ناوێت و ته‌نها بۆ درێژه‌دان به‌ ژیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژین، پێویسته‌ ژنان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان نه‌بورن، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان بده‌ن به‌ كه‌سێكی دیكه‌.

-گوێ به‌ خه‌فه‌ته‌كانت نادات: كاتێك به‌ خه‌مباری ده‌تبینێت وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه‌ هه‌ستی پێناكات یاخود به‌ ساده‌ی پرسیارت لێده‌كات له‌ باره‌یه‌وه‌، بۆ ئه‌م پرسه‌ش پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌یت و به‌دوای هۆكاره‌كه‌یدا بچیت.

-گاڵته‌پێكردن: شتێكی ئاساییه‌ گه‌ر هاوسه‌ركه‌ت قسه‌خۆش بێت، به‌ڵام گه‌ر گاڵته‌پێكردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ت یاخود كه‌سه‌ نزیكه‌كانت بووه‌ سوكایه‌تی پێكردن پێویسته‌ رێگه‌ی پێنه‌ده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی رێزله‌ نێوانتاندا بمێنێت.

-لەبه‌ر چاوی تۆ به‌ كچێكی دیكه‌دا هه‌ڵبدات: كاتێك له‌ به‌رچاوی تۆدا هه‌ست و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كچێكی دیكه‌ ده‌رده‌بڕێت ئه‌وا بابه‌ته‌كه‌ جدییه‌و پێویسته‌ رێگری لێبكه‌یت.

-ده‌رنه‌بڕینی هه‌سته‌كانی بۆتۆ: كاتێك وازده‌هێنێت له‌وه‌ی پێتدا هه‌ڵبدات و خۆشه‌ویستی خۆیت بۆ ده‌رببڕێت، ئه‌وا پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌و پرسه‌ بكه‌یت و سنوری بۆ دابنێیت.

-به‌كارهێنانی منداڵ له‌ دژت: زۆرجار له‌ خێزاندا ڕوده‌دات كه‌ باوك منداڵه‌كانی بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێت و له‌ دژی دایكیان و به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت، تێبگه‌یه‌نه‌ كه‌ مناڵه‌كان نه‌كاته‌ قوربانی كێشه‌ خێزانه‌كانیان و هاوسه‌نگی ڕابگرێت.