سەردێر

کۆمەڵێک کەس لە پرۆژەی زۆر بچوکەوە دەستیان پێکرد و کەس باوەڕی نەدەکرد هێندە گەورە بن

قورسە بەلاتەوە کە باوەڕ بکەیت زۆربەی ئەو کۆمپانیایانەی کە ئێستا نیوەی جیهانیان بەدەستەوەیە لە دوکانی بچوک یان بزنسی زۆر گچکەوە دەستیان پێکردووە و دواتر بونەتە دەوڵەمەندترین لە جیهان:

-Chad Hurley, Steve Chen و  Jawed Karim کاریان بۆ کۆمپانیایی PayPal دەکرد، لە ئاهەنگێکدا Jawed ناتوانێت ئامادەبێت لە ساڵی ٢٠٠٥، هەر بۆیە بڕیاردەدەن لە ئنتەرنێتەوە ڤیدیۆی ئاهەنگەکەی بۆ بنێرن، دواتر کارەکەیان دەبێتە ماڵپەڕی youtube کە ئێستا بەناوبانگترینە لە جیهان.

 

-لە ساڵی ٢٠٠٨ دا  Travis Kalanick و Garrett Camp  چونکە کۆنفرانسێک لە پاریس و بۆیان دەرکەوت کە زۆر ئەستەمە لەو شارە تەکسی بدۆزیتەوە، بۆیە کە گەڕانەوە بۆ سان فرانسیسکۆ ماڵپەڕی UberCab  یان دروستکرد.

 

-لە ساڵی ١٩٦٥  Phil Knight کۆگای هەبوو کە هەموو شتێکی تێدا دەفرۆشت، بەڵام بەهۆی خراپی پێڵاو لە ئەمریکا لە وڵاتانی ئاسیاوە دەیهێنا، دواتر بۆخۆی کارگەیەکی دروستکرد و ناوی نا  Nike کە لە ماوەیەکی کەمدا توانی بازاڕی ئەمریکا و دواتر جیهانیش داگیر بکات.

 

-Ingvar Kamprad تەمەنی ١٧ ساڵ بوو کە فرۆشگایەکی ئاسایی فرۆشتنی شتومەکی ناوماڵی هەبوو، بەڵام دواتر کارەکەی گەورە کرد  لەژێر ناوی IKEA و ئێستاش لە تەواوی جیهان چالاکی هەیە.

 

-لە ساڵی ١٩٨٢ Kevin Systrom کە حەزێکی زۆری لە کاری فۆتۆگرافی بوو کامێرایەکی جۆری Holga ی پێبوو کە وێنەی چوارگۆشەیی دەگرێت، بیرۆکەی ئەو کارەی کرد بە ماڵپەڕێک بەناوی ئنیستاگرام، کە دواتر و لە ساڵی ٢٠١٢ فەیسبووک بە بەهای ١ بلیۆن دۆلار کڕیەوە.

 

-لە ساڵی ١٩٤٠ Pietro Ferrero کاری دەستی و شیرینی لە هێلکە دروستدەکرد و دەیفرۆشت، دواتر کارەکەی بەرەوپێشبرد تا گەیشت بە Kinder Surprise کە لەهەموو جیهان دەفرۆشرێت.

 

-لە ساڵی ١٩٧٦ کە Steve Jobs و Steve Wozniak دەستیان کرد بە دروستکردنی کۆمپیتەرێک بە ناوی (ئەپڵ) بەهاکەی تەنها 666$ بوو، ئێستا بە کۆمپیتەر و مۆبایل و ئایپاد جیهانیان کۆنتڕۆڵ کردووە، شۆڕشی کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد، لەو کاتەدا سیڤ جۆبس ڕایگەیاند گەر ١٪ ی بازاڕی جیهان کۆنتڕۆڵبکەین زۆر باش دەبێت، بەڵام ئەوان هەر بەوەوە نەوەستان و ئێستا تەنها ئایفۆن کۆنتڕۆڵی ١٥٪ی بازاڕی کردووە، ئەمە جگە لە بەرهەمەکانی دیکەیان.