سەردێر

بۆچی هەڵەیە منداڵەکەت ناچار بکەیت (داوای لێبوردن بکات!)، جێگرەوەی ئەوە چییە؟

دایک و باوکەکان هەوڵدەدەن کە منداڵەکانیان بەڕەوشتبن و بەرپرسیاریەتی کارەکانی خۆیان هەڵگرن.داوای لێبوردن بەشێکی گەورەی پەروەردەی منداڵە بەڵام تەنها وتنی وشەی ”داوای لێبوردن دەکەم” بەسنیە،دەبێت منداڵەکانت فێربکەی کە بە تەنها وشەیەک پۆزشنەهێنێتەوە.

 

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە ڕێگایەکن بۆ چۆنیەتی پۆزشهێنانەوە:

-وتنی داوای لێبوردن دەکەم کێشەکە چارەسەر ناکات 

فشار خستنەسەر منداڵ بۆ ئەوی پۆزشبهێنێتەوە هیچ شتێک فێری منداڵەکەت ناکات تەنها وای لێدەکات کە تورە و شەرمەزاربێت، هەندێک منداڵ هەیە جارێ ناتوانێت هەست بە پەشیمانی بکات بۆیە ناتوانێت لە داوای لێبوردن تێبگات. لە جێگەی داوای لێبوردن والەمنداڵەکەت بکە کە هەڵەکانی خۆی ببینێت و بزانێت کە هەڵەکانی چۆن کار لەکاسانی تر دەکات و پێویستە چی بگۆڕێت لە ڕەوشتی خۆی، پۆزشهێنانەوە پێوستنیە هەموو کات بە وشە بێت دەکرێت بە باوەشپیاکردن بێت.

 

 

-دایک و باوکان دەتوانن یارمەتی منداڵەکانیان بدەن کە بەشێوەیەکی گونجاو پۆزشبێنەوە 

ئەگەر تۆ بینیت کە منداڵەکەت ئازاری منداڵێکی تریداوە، بەمنداڵەکەت بڵێ کە چۆن ئەو ئازاری بە منداڵەکە گەیاندوە و چۆن بەهۆی کردارەکانی ئەمەوە منداڵەکەی تر بێتاقەت بووە. وا لە منداڵەکەت بکە کە پرسیار لە منداڵەکەی تر بکات کە ئایە باشە یان پێویستی بە یارمەتی نیە. زۆر گرنگیشە کە بەڵێن لە منداڵەکەت وەرگری کە جارێکی کە بەوجۆرە هەڵسوکەوت ناکات.

 

-کۆمەڵە وشیەکە هەیە کە منداڵەکەت دەتوانێت لەکاتی پۆزشێکی دڵپاکانەدا بەکاری بهێنێت 

“داوای لێبوردن ئەکەم بۆ….” منداڵەکەت پێویستە پێشانی کەسی بەرامبەری بدات کە ‌هەڵەی کرد و کەسی بەرامبەری بێزار کردوە.

“ئەوە هەڵەیە چونکە…” لێرەدا منداڵەکەت فێردەبێت کە لەچاوی کەسی بەرامبەرەوە ڕووداوەکان ببینێت.تێگەشتن لە هەستی کەسی بەرامبەر دەتوانێت ڕەوشتی منداڵەکەت بگۆڕێت و وایلێبکات کە جارێکیتر ئەم کارە دوبارەنەکاتەوە .

 

” لە داهاتودا، من …” گرنگە بۆ ئەو کەسەی کە بریندار کراوە بزانێت کە جارێکیکە بریندار ناکرێتەوە.

 

“ئایە دەمبووریت؟” دەستەبەری ئەوەنیە کە منداڵەکەت دەبوردرێت، ئەو دەبێت هەوڵی خۆی بدات بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەر بیبورێت.