سەردێر

چەند پشکنینێکی تەندرووستی کە هەموو کەسێک پێویستە ئەنجامی بدات

هەندێک نەخۆشی هەیە بە پشکنینی پێشوەخت نەبێت دەرناکەوێت، نەخۆسیەکانیش ئێجگار مەترسیدارن، بۆیە ئەوە دەهێنیت کە جارێک لە ژیانتدا پشکنینی پێشوەختی بۆ بکەیت:

 

– پشکنینی پێست بکە بۆ دڵنیابوون لە نەبونی شێرپەنجەی پیستم بەتایبەت گەر لە خێزانەکەتاندا پێشتر هەبووبێت

– لە پاش تەمەنی ٣٥ ساڵیەوە پێویستە هەموو ٥ ساڵ جارێک پشکنینی کۆرستڕۆڵ بکەیت و دڵنیابیت لێی، چونکە هۆکارە بۆ سەکتە.

– پێویستە ساڵانە پشکنینی شەکرە بکەیت، چونکە ئەم نەخۆشیە لە سەرەتاکانیدا هیچ نیشانەیەکی نییە

– ١٣٧ جۆری جیاواز لە شێرپەنجەی خوێن بوونی هەیە و پێویستە پشکنینی خوێن بکەیت.

– پێویستە ساڵانە پشکنینی میز بکەیت کە بەهۆی ئەوەوە بونی نەخۆشی لە گورچیلە و جگەر و چەندان نەخۆشی دیکە دەردەکەوێت.