سەردێر

٧ زانیاری گرنگ بەر لەوەی بچیتەوە بۆ سینەما گرنگە بیخوێنیتەوە

زۆرێکمان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش دەچینە سینەماکان، بەڵام کۆمەڵێک نهێنی لە هۆڵەکانی سینەمادا هەیە کە گرنگە هۆشیاریت بەرامبەریان هەبێت:

 

-باشترین جێگاکان بۆ دەنگ و بینینی شاشە کورسیەکانی پشتەوەیە کە لە وێنەکەدا دیاری کراوە

 

– هۆڵەکان بە باشی پاک ناکرێنەوە، کارمەندان بەهۆی کەمی کات لە نێوان فیلمەکاندا بواری ئەوەیان نییە بە باشی هۆڵەکە پاک بکەنەوە و تەنها شتە دیارەکان لادەبەن.

 

– پیسیەکان لەسەر کورسیەکەبێت باشترە وەک لەسەر زەویەکە، چونکە ئاوا ئاسانترە بۆ کارمەندەکان، بەڵام زۆرێکمان فڕێی دەدەینە سەر زەویەکەو وادەزانین هاوکاریان دەکەین.

 

– ئەو سسیتمە بەرزەی دەنگ لە سینەماکاندا بۆ گوێچکەت خراپە، بەتایبەت لە فیلمە ئاکشنەکان، بۆیە ئاگاداری تەندروستیت بە!

 

– گەنمەشامی نرخەکەی لە سینەماکاندە بۆ چەندین هێندە زیاد دەبێت، بۆیە تا دەتوانیت لەوێ کەم بکڕە، هاوکات بەشێک لە سینەماکان ڕەچەتەی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ گەنمەشامی و بە نهێنی دروستی دەکەن.

 

– بەڵام ئاگاداری ئەوەبە کە گەنمەشامی سینەماکان فرێش نییە و ئەوان بە ڕێژەی زۆر دەیهێنن و هەڵی دەگرن.

 

– هۆڵی سینەماکان بە کامێرا چاودێری دەکرێت کە  کامێراکان بەجۆرێکە دەتوانێت لە تاریکیدا ببینێت، بۆیە ئەوێ شوێنێکی باش نییە بۆ پەیوەندی خۆشەویستی، بە پێی توێژینەوەیەکیش لانیکەم لە هەفتەیەکدا جارێک کەسانیک لەسەر ئەم کارانە دەکرێنە دەرەوە.