سەردێر

له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌، پێویسته‌ هاوینان سركه‌ بده‌یت له‌ قژت

له‌ وه‌رزی هاویناندا و  به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیشكی خۆر ده‌یدات له‌ قژت، هاوكات به‌كارهێنانی ئاوێك كه‌ كلۆری تێدایه‌ بۆ شۆردنی، ڕه‌نگی قژت كاڵده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ ئاسانه‌.

ده‌توانیت به‌ر له‌ شۆردنی قژت سركه‌ی سێو به‌كار بهێنیت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئاودا، كه‌ ئه‌مه‌ش سودی زۆری بۆ قژه‌كه‌ هه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی ڕێژه‌ی ژماره‌ هایدرۆجینیه‌كان PH زیادده‌كات له‌ قژتدا و ڕه‌نگ و دره‌وشانه‌وه‌ی پێده‌به‌خشێته‌وه‌.

ده‌به‌یه‌كی ئاوه‌رشێن بهێنه‌و 3 كه‌وچك سركه‌ی تێبكه‌و دواتر بیده‌ له‌ قژت، ماوه‌یه‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌و دواتر قژت به‌ ئاسایی بشۆ.