سەردێر

چەند بەهرەیەک کە لە منداڵدا هەیە و دایک و باوک پێی نازانێت

ئەمەی خوارەوە چەند بەهرەیەکە کە لە منداڵدا هەیە و دایک و باوک پێی نازانێت:

 

وێنە کێشانەوەی شتەکان

کاتێک لەگەڵ منداڵەکەت دەچیت بۆ شوێنێک و دواتر ئەو وێنەی دەکێشێتەوە، نیشانەیە بۆ ئەوەی کە توانای مێشکی باشە و دەبێتە کەسێکی خاوەن بیرکردنەوەی ستراتیژی.

 

قسەکردن بە خێرایی

مانای ئەوەیە کە توانای لەبەرکردنی باشە و وشەی زۆری لەبەرە، بۆیە خێرا دەیانڵێت.

 

 

ئاسانکاری

کاتێک منداڵەکەت ڕێگای ئاسان دەدۆزێتەوە بۆ چارەسەرکردنی شتەکان، نیشانەیە بۆ ئەوەی بڕوای بە یاساکان نییە و خۆی ڕێگا هەڵدەبژێرێت.

 

مامەڵە لەگەڵ گەورەکان

ئەو منداڵانەی لە داهاتوو دەبنە سەرکردە و زیرەکن، لە منداڵیشدا زیاتر حەزدەکەن لەگەڵ گەورەکان مامەڵە بکەن نەک هاوتەمەنی خۆیان.

 

منداڵی چالاک

ئەو منداڵانەی چالاکن و زوو پێدەگرن، زیرەکن و لە داهاتوش پڕ چالاکی دەردەچن.