سەردێر

هەموو دایک و باوکێک پێویستە یاسایی ٣ خولکە لەگەڵ منداڵەکەیدا جێبەجێ بکات

ڕۆژانە چەند کاتی تایبەت لەگەڵ منداڵەکەت بەسەر دەبەیت؟ ئایا پێت وایە لە خەم ڕەخسییەوە و ئیدی پێویستی بە گرنگی تۆ نییە؟ بەڵام ئەمە هەڵەیە و منداڵەکەت هەموو کات پێویستی پێتە، هەر بۆیە گرنگە پەیڕەویی لە یاسایی ٣ خولەک بکەیت.

یاسایی ٣ خولەک ڕێنماییەکی خێزانییە کە لەکایەن دەروونناسی بەناوبانگ Nataliya Sirotich ەوە داندراوە، بەپێی ڕێنمایی ئەم دەروونناسە پێویستە هەموو دایک و باوکێک ڕۆژانە ٣ خولەک بۆ منداڵەکەی دابین بکات.

 

٣ خولەکەکە چۆنە ؟

ڕۆژانە بچۆرە لای منداڵەکەت و وا مامەڵەی لەگەڵدا بکە کە ماوەیەکی زۆرە نەتدیووە، باوەشی پیدا بکە و خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕە، دواتر پرسیاری لە بارەی ڕۆژەکەیەوە لێبکە کە چیکردووە و چۆن ڕۆژەکەی خۆی بەسەر بردووە.

 

بۆ ئەوەی بە سەرکەوتتوی کارەکە بکەیت، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە:

 

– ڕۆژانە لەگەڵ منداڵەکەتدا کەمێک ئەو یاریە بکە کە حەزی پێیەتی

– با منداڵەکەت بزانێت کە تۆ گوێی بۆدەگریت، بۆنمونە کاتێک قسەیەک دەکات قسەکەی دوبارە بکەرەوە تا بزانێت باش لێی تێگەیشتوویت.

– هەستی درۆییەنی بۆ دەرمەبڕە

– قسەی دوور و دڕیژ و بێسوودی لەگەڵدا مەکە و مناقەشەی لەگەڵدا مەکە.