سەردێر

٥ ئاماژەی مەترسیدار لە ژناندا کە نابێت پشتگوێ بخرێت

ئەمەی خوارەوە چەند ئاماژەیەکی مەترسیدارە لە ژناندا لە ڕووی تەندرووستیەوە کە نابێت بە هیچ جۆرێک پشتگوێ بخرێت:

 

– دابەزینی لەناکاوی کێش

گەر شتەکە لەماوەیەکی کەمدا بێت مەترسیدارە و ڕەنگە هۆکارەکەی شێرپەنجە، شەکرە، قەلەقی و ڕاڕایی زۆر بێت.

 

 

– گۆڕانی قەبارەی مەمک

گۆڕانی رەنگ و قەبارە و شێوە و درووستبوونی گرێ لە مەمکدا ڕونگە نیشانی شێرپەنجەی مەمک بێت و پێویستە پشکنین بکەیت.

 

 

– ماندووبون و هەناسەبڕکێ

گەر بە جالاکی ئاسان ماندوو بویت بۆنمونە سەرکەوتن بۆ ٢ قات، ئەوە مەترسیدارە و نیشانی هەبونی ڕەبۆ یان کێشەی دڵە و پێویستە پشکنین بکەیت.

 

– گۆڕینی شێوەی خاڵ

گەر گۆڕانکاریت لە شێوەی و قەبارەی خاڵدا بەدیکرد پێوستە سەردانی پزیشکی پێست بکەیت.

 

 

– توانای بینین

گەر بۆنمونە لە ناکاو ٢ خولەک نەتوانی بە باشی شت ببینیت باشترە ڕاستەوخۆ بچت بۆ لای پزیشک چونکە ئەوە نیشانەی سەکتەیە.