سەردێر

چەند زانیاریەک کە لە ئینتەرنێت پێت وتراوە و هەموویی هەڵەیە

مەرج نییە هەموو ئەو ئامۆژگاریانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرچاوت دەکەوێت ڕاستبێت، هەر بۆیە پێویستناکات یەکسەر جێبەێی بکەیت چونکە هەندێکیان نەک سوودی نیە بگرە زیانی هەیە، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەوانە:

 

– زەیتە سروشتیەکان بەسوودن بۆ جەستە، بەڵام کاتێک بۆ شێلان یان وەک گیراوە بەکاری دەهێنیت نابیت زیادەڕەوی تێدا بکەیت چونکە دەبنە هۆی سوتاندنەوە و خووری جەستە، هەر بۆیە چەند دڵۆپێکی لێبەکار بهێنە و تەواو.

– زۆرجار ئاماژە بەوەدراوە کە دەکرێت بە فوڵچەی ددان پێستی مردوی لێوت لابدەیت، لەکاتێکدا ئەمە هەڵەیە و بەکتریاکانی سەر فوڵچەکە دەچنە سەر لێوت و هەستیاری درووستدەکەن.

– ئاوی گەرم و لیمۆ بۆ پێست خراپە و وشکی دەکاتەوە و توشی هەوکردنی دەکات، بۆیە ئەم جۆرە گیراوەیە بەکار مەهێنە.

 

– بەکارهێنانی مایۆنێز بۆ قژ یەکێکی دیکەیە لە هەڵەکان، چونکە مایۆنیز زۆر چەورە و زیان بە قژت دەگەیەنێت.

 

– بەکارهێنانی تایتی جلشتن بۆ ڕەونەقدارکردنی قژ، یەکێکی دیکەیە لە ئەو شتە زیانبەخشانەی پێشتر بە خانمان وتراوە، بەڵام ئەمە زیانی زۆری بۆ پێستی سەر هەیە و بەکاری مەهێنە.